عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: 150 ملیار دینار له سندوقى شێرپه‌نجه‌دایه
"رۆژانه 19 حاڵه‌تى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه به‌هۆى گازوایل و به‌نزینى ژه‌هراوى تۆمارده‌کرێت"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژانه 19 حاڵه‌تى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه به‌هۆى گازوایل و به‌نزینى ژه‌هراوى و خواردنى خراپه‌وه تۆمارده‌کرێت و ده‌شڵێت:" 150 ملیار دینار له سندوقى شێرپه‌نجه‌دایه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى حوزه‌یرانى 2021، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تی: "گازوایل و به‌نزینى ژه‌ھراوى و خواردنى خراپ، ھۆکارن بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆژانه نزیکه‌ى 19 حاڵه‌تى شێرپه‌نجه تۆماربکرێت".
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى:" نزیکه‌ى 150 ملیار دینار له سندوقى شێرپه‌نجه‌دایه، به‌ڵام شه‌ش مانگه ھه‌زاران توشبوو گرفتى ده‌رمانیان ھه‌یه‌و حکومه‌ت ده‌ڵێ، مانگانه ته‌نیا 2%ى ئه‌و پاره‌یه خه‌رجده‌کرێت بۆ کڕینى ده‌رمان".
هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه، که‌مى موچه‌ى کارمه‌ندان له نه‌خۆشخانه‌ى ھیواو زۆرى موچه له نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌ھلی، له ئاینده‌دا گه‌وره‌ترین مه‌ترسین بۆ وه‌ستاندنى باشترین نه‌خۆشخانه‌ى شێرپه‌نجه له عێراقدا.
