کونسوڵى یه‌کێتى ئه‌وروپا نوسینێکى به پارێزگارى دهۆک سڕییەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کونسوڵى یه‌کێتى ئه‌وروپا له هه‌رێمى کوردستان، نوسینێکى به عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگارى دهۆک سڕییه‌وه که تێیدا رایگه‌یاندبوو: "کونسوڵى یه‌کێتى ئه‌وروپا پێى وتوین که پارێزگاى دهۆک باشترین پارێزگاى هه‌رێم و عێراقه بۆ ئازادى راده‌ربڕین".
له نوسینه‌که‌یدا که له لاپه‌ڕه‌ى خۆى بڵاویکردبوه‌وه، عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگارى دهۆک له‌باره‌ى دیدارێکى له‌گه‌ڵ ڤانسینت پۆمپیۆ، کونسوڵى یه‌کێتى ئه‌وروپا له هه‌رێمى کوردستان، رایگه‌یاندبو، کونسوڵى یه‌کێتییه‌که پێى وتین: "دهۆک باشترین پارێزگاى هه‌رێم و عێراقه بۆ ئازادى راده‌برین."
له‌دواى چه‌ند کاتژمێرێک، پارێزگارى دهۆک ئه‌و نوسینه‌ى سڕییه‌وه‌و له‌باره‌ى دیداره‌که‌ى له‌گه‌ڵ کونسوڵى یه‌کێتى ئه‌وروپا، نوسینێکى دیکه‌ى داناوه که ئه‌و دێڕه‌ى تێدا نییه.
سڕینه‌وه‌ى ئه‌و نوسینه‌که‌ى پارێزگار به‌پێى قسه‌ى ماڵپه‌ڕى "ته‌ڤدا پرێس" دواى ئه‌وه هاتوه که ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به کونسوڵى یه‌کێتى ئه‌وروپاوه کردووه سه‌باره‌ت به دروستى ئه‌و هه‌واڵه‌ى گوایه پارێزگاى دهۆک باشترین پارێزگایه له هه‌رێمى کوردستان و عێراق بۆ ئازادى ڕاده‌ربڕین، له‌وه‌ڵامدا کونسوڵى یه‌کێتى ئه‌روپا ڕایگه‌یاندووه "پارێزگارى دهۆک هه‌ڵه‌ى کردوه ده‌بێت هه‌ڵه‌که‌ى ڕاست بکاته‌وه".
نوسینى یه‌که‌مى پارێزگارى دهۆک که سڕدراوه‌ته‌وه:
نوسینى دووه‌مى پارێزگارى دهۆک:
