جه‌عفه‌رشێخ مسته‌فا: پلانێک هه‌یه بۆ په‌لکێشکردنى شه‌ڕێکى نه‌خوارراو له‌نێوان په‌که‌که‌و پێشمه‌رگه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت:" هه‌وڵێک هه‌یه بۆ په‌لکێشکردنى شه‌ڕێکى نه‌خوازراو له‌نێوان په‌که‌که‌و پێشمه‌رگه"، ده‌شڵێت"ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که بۆ چه‌کدارانى په‌که‌که به‌رگریکردن بێت له خۆیان، بۆ هێزى پێشمه‌رگه تێوه ده‌گلێنن له‌و شه‌ڕه‌ى که خواستى گه‌لى کورد‌و پێشمه‌رگه‌ى له سه‌ر نییه؟".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى حوزه‌یرانى 2021، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، له نوسینێکدا که له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبوک بڵاویکردۆته‌وه، نوسیویه‌تى:"به داخه‌وه له ئێستادا هه‌وڵێک هه‌یه بۆ په‌ڵکێش کردنى شه‌ڕێکى نه‌خوازراو له نێوان چه‌کدارانى په‌که‌که‌و هێزى پێشمه‌رگه له خاکى هه‌رێمى کوردستان، هیوادارم که رونه‌دات و ئه‌و خوێنڕشتنه لێره‌وه بوه‌ستێ."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى نوسیووه"ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که بۆ چه‌کدارانى په‌که‌که به‌رگریکردن بێت له خۆیان، بۆ هێزى پێشمه‌رگه تێوه ده‌گلێنن له‌و شه‌ڕه‌ى که خواستى گه‌لى کورد و پێشمه‌رگه‌ى له سه‌ر نییه؟ پاشان بۆ ته‌نها له‌و قه‌واره‌یه‌ى هه‌رێمى کوردستان چالاکییه‌کانیان چڕکردۆته‌وه که به خوێنى هه‌زاران شه‌هید بنیاد نراوه و پاساو ده‌ده‌ن به تورکیا هێرشیان بکرێته سه‌ر!"
هاوکات، جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم ئه‌وه‌شى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که"ئێمه له‌گه‌ڵ هاتنى هیچ هێزێکى بێگانه نین که سنور و سه‌روه‌رییه‌کانى هه‌رێمه‌که‌مان ببه‌زێنێ"، له هه‌مان کاتیش‌دا ڕێز له‌و پارته سیاسییانه ده‌گرن که له خاکى هه‌رێمه‌که‌ماندا گیرساوه‌تنه‌وه‌و ڕێگایان داون کار و چالاکى سیاسى ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام "هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه دانین که ببن به‌مایه‌ى شه‌ڕو ناسه‌قامگیرى و هۆکارى چۆڵکردن و ماڵوێرانکردن و شه‌هیدکردنى ده‌یان خه‌ڵکى سڤیل له ناوچه‌که‌دا."
جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم جه‌ختله‌وه‌شده‌کاته‌وه که "ئه‌وه‌ى که ئێستا روده‌دات دڵنیام پلانى نه‌یارانى دژ به نه‌ته‌وه‌ى کورده".
