مه‌سعود بارزانى په‌یامێکى له‌باره‌ى "به‌رخودان"کورده‌وه بڵاوکرده‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، په‌یامێکى به‌بۆنه‌ى ساڵیادى په‌ڕینه‌وه‌ى مسته‌فا بارزانى باوکى له روبارى ئاراس بڵاوکرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێت:"داستانى مێژویى په‌ڕینه‌وه‌ى بارزانیى نه‌مر و یاوه‌رانى له روبارى ئاراس ره‌تکردنه‌وه‌ى داگیرکارى و بنده‌ستى بو و ئومێدى مانه‌وه و خه‌باتى له دڵى گه‌لى کورد به زیندویى هێشته‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى حوزه‌یرانى 2021، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى ده‌شڵێت:"ئیراده‌ى به‌رخودان و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌نه‌دان له‌نێو ڕۆڵه‌کانى گه‌لى کورددا هه‌ر ده‌مێنێت و ئه‌و ئیراده‌یه له هه‌موو هێز و سوپا و پیلانێک به‌هێزتره".
ده‌قى په‌یامى بارزانى له ساڵیادى داستانى په‌ڕینه‌وه له ڕوبارى ئاراس:
به‌ناوى خوداى به‌خشنده و میهره‌بان
ئه‌مڕۆ حه‌فتا و چوار ساڵ به‌سه‌ر داستانى مێژوویى په‌ڕینه‌وه‌ى بارزانیى نه‌مر و یاوه‌رانى له ڕووبارى ئاراسدا تێده‌په‌ڕێت. له ١٨ـى حوزه‌یرانى ١٩٤٧ـدا دواى په‌نجاوسێ ڕۆژ شه‌ر و بڕینى سنوورى ئێران و عێراق و تورکیا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سوپا و چه‌کدارانى سێ ده‌وڵه‌ت و پووچه‌ڵکردنى هه‌ڕه‌شه‌ى دوژمنان له ڕێڕه‌وێکى دوورودرێژ و سه‌ختدا بارزانیى نه‌مر و یاوه‌رانى توانیان له ڕووبارى ئاراس بپه‌ڕنه‌وه و بچنه خاکى یه‌کێتیى سۆڤییه‌ت.
ئه‌و داستانه ڕه‌هه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى و مێژوویى و سیاسى و سه‌ربازیى گه‌وره‌ى هه‌بوو و، کاریگه‌رییه‌کى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى دۆزى ڕه‌واى کورد له‌و کات و له قۆناغه‌کانى داهاتوو به‌جێهێشت.
له‌دواى ڕووخانى کۆمارى کوردستان له مه‌هاباد هه‌موو هه‌وڵى دوژمنان ئه‌وه بوو که کۆتایى به خه‌بات و تێکۆشانى گه‌لى سته‌ملێکراوى کورد بهێنن و ئیراده‌ى مرۆڤى کورد بشکێنن. به‌ڵام له‌و داستانه مێژووییه‌دا ئیراده‌ى گه‌له‌که‌مان به‌سه‌ر پیلانى دوژمنان سه‌رکه‌وت و ئه‌وه سه‌لمێندرا که ئیراده‌ى به‌رخودان و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌نه‌دان له‌نێو ڕۆڵه‌کانى گه‌لى کورددا هه‌ر ده‌مێنێت و ئه‌و ئیراده‌یه له هه‌موو هێز و سوپا و پیلانێک به‌هێزتره. داستانى مێژوویى په‌ڕینه‌وه‌ى بارزانیى نه‌مر و یاوه‌رانى له ڕووبارى ئاراس ڕه‌تکردنه‌وه‌ى داگیرکارى و بنده‌ستى بوو و، ئومێدى مانه‌وه و خه‌باتى له دڵى گه‌لى کورد به زیندوویى هێشته‌وه.
مسعود بارزانی
18ـى حوزه‌یرانى 2021
