ئه‌دهه‌م بارزانى: هه‌ڵوێسته‌که‌م دژى داگیرکارى نیشتمان گۆرانکارى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌دهه‌م بارزانى په‌یامێکى نوێى بڵاوکرده‌وه و جه‌خت ده‌کاته‌وه که، هه‌ڵویسته‌کانى نه‌گۆڕاوه و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر دژایه‌تیکردنى داگیرکردنى کوردستان و ده‌شڵێت:" ده‌گه‌رێمه‌وه هه‌رێمى کوردستان".
ئه‌دهه‌م بارزانى سه‌رۆکى پێشووى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى له شارى سلێمانى له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک له بڵاوکراوه‌یه‌کدا نوسیویه‌تى:" دواى ئه‌وه‌ى به مه‌به‌ستى سه‌فه‌ر و ھه‌ندێک چاره‌سه‌رى پزیشکى بۆ ماوه‌یه‌ک له‌ده‌ره‌وه‌ى کوردستان بووم ئێستا به لوتفى په‌روه‌ردگارى مه‌زن باشم به‌ره‌و وڵات و خاکى پیرۆزى نیشتمان له ماوه‌یه‌کى که‌مدا ده‌گه‌ڕێمه‌وه".
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى:" ئه‌و سه‌فه‌ره، له راگه‌یاندنى کوردستان و ده‌ره‌وه‌شدا کۆمه‌ڵێک ده‌نگۆى زۆر و راو بۆچوونى جۆراوجۆر و جیاوازى لێکه‌وته‌وه، به ھۆى ھه‌لوێسته‌کانم له مه‌ر داگیرکردنى خاکى کوردستانى وڵاتمان، ئێستاش ئێوه‌ى خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌که‌مه‌وه، که کوردستان وارگه‌ى پیرۆزى منه و ته‌نانه‌ت مردنیش من و وڵات له‌یه‌ک دوور ناخاته‌وه".
هه‌روه‌ها له‌به‌شێکى تر‌ى په‌یامه‌که‌یدا ئه‌دهه‌م بارزانى ده‌شڵێت:" ئه‌وه‌ى من باسم لێکردووه و ھه‌لوێست و بۆچونه‌کانم گۆڕانکارییه‌کیان به سه‌ردا نه‌ھاتووه و ئه‌وه‌ى داکۆکى لێ ده‌که‌مه‌وه ئه‌وه‌یه، که لاى من پرسى پارێزگارى له نیشتمان و هه‌ڵوێستى دژه داگیرکاری، بڕیارى هه‌میشه‌یین و من به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌مێنمه‌وه و هه‌رگیز له‌و هه‌ڵوێسته نیشتمانیانه پاشه‌کشه ناکه‌م ".
