هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئێران تا 12 شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى پاراستنى ده‌ستورى ئێران رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیى ئێران تاکاتژمێر 12:00ى شه‌و درێژده‌کرێته‌وه و رکابه‌رى سه‌ره‌کى له‌نێوان دوو کاندیدى پارێزگاران و ریفۆرمخوازه‌کاندایه.
عه‌باس عه‌لى که‌دخودایى به‌ئاژانسه‌کانى هه‌واڵى وڵاته‌که‌ى راگه‌یاندووه به‌مه‌به‌ستى پێدانى ده‌رفه‌تى زیاتر به‌و هاوڵاتیانه‌ى تائێستا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنیان نه‌کردووه، پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیى ئێران تا کاتژمێر 12:00ى شه‌و درێژکرایه‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵى ئیرناى ئێران بڵاویانکرده‌وه، تائێستا زیاتر له 22 ملیۆن که‌س له‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا ده‌نگیانداوه و رێژه‌ى به‌شدارى هاوڵاتیان گه‌یشتووه‌ته 37%.
به‌به‌شدارى 59 ملیۆن که‌س زیاتر ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى حوزیران، خولى 13هه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌نجومه‌نى پاراستنى ده‌ستور شیاوبونى حه‌وت کاندیدى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که په‌سه‌ندکردبو که ئه‌وانیش بریتین له ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌عید جه‌لیلی، موحسین ره‌زایی، عه‌لى ڕه‌زا زاکانی، ئه‌میرحسێن قازیزاده هاشمی، موحسین مێهرعه‌لیزاده و عه‌بدولناسر هیمه‌تی، به‌ڵام دوێنێ موحسین مێهرعه‌لیزاده و عه‌لیڕه‌زا زاکانى له‌هه‌ڵبژاردنه‌که کشانه‌وه.
به‌پێى راپرسییه‌کى ناوه‌ندى هه‌ڵسه‌نگاندنى بیروڕاى خوێندکارانى ئێران رکابه‌رى سه‌ره‌کى هه‌ڵبژاردنه‌که له‌نێوان ئیبراهیم ره‌ئیسى سه‌رۆکى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و کاندیدى پارێزگاران و عه‌بدولناسر هیمه‌تى سه‌رۆکى بانکى ناوه‌ندیى ئێران که ریفۆمخوازه‌و و مامۆستاى ئابورى بووه زانکۆى تاران‌دا چڕتر بووه‌ته‌وه.
