هێزه‌کانى پارتى له‌کوێى ئه‌و ناوچانه‌دایه که گه‌ریلاى تێدایه؟
هاوڵاتى زانیارى ورد له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانى پارتى ئاشکرا ده‌کات بۆ "داخڵبوونی شه‌ر دژى گه‌ریلا"
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هه‌نگاوه‌کان و جووڵه‌ى هێزه‌کانى پارتى له‌و ناوچانه‌ى که شه‌رى سه‌ختى تێدایه له‌نێوان پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) و سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا و به"داخڵبوون بۆ شه‌ر دژى گه‌ریلا" داده‌نرێت و کۆماجڤاکێن کوردستانیش له‌وباره‌یه‌وه چه‌ندینجار هۆشدارى داوه‌و به‌رده‌وام داواى کشانه‌وه و دوورکه‌وتنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پارتى ده‌کات.
پارتى دیموکراتى کوردستان ئه‌مشه‌و له‌رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه‌وه گرته ڤیدیۆیه‌کى بڵاوکرده‌وه له‌باره‌ى رووداوه‌که‌ى مه‌تین که له‌رێگه‌ى زمانى "گه‌ریلایه‌ک"ى ده‌ستگیرکراو که نازانرێت ئه‌و قسانه‌ى له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک کردووه و هێشتا کۆماجڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌کى له‌سه‌ر نه‌داوه، بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و ڤیدیۆیه رێگا خۆشکردنه بۆ شه‌ری پێشمه‌رگه‌ى پارتى و گه‌ریلا.
به‌پێى ئه‌و زانیاری و به‌دواداچونانه‌ى که هاوڵاتى کردویه‌تى و ده‌ستى که‌وتووه له هه‌رێمى ئاڤاشین و قه‌ڵاى بێده‌وێ شه‌ڕێکى زۆر دژوار هه‌یه و گه‌ریلا له به‌رامبه‌ر سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا خۆڕاگرییه‌کى سه‌خت ئه‌نجام ده‌دات و سوپاى تورکیا تووشى شۆک بووه و پارتى ده‌یه‌وێت پاسه‌وانى سنورى عێراق بباته ئه‌و ناوچه‌و وه‌کو قه‌ڵغان به‌کارى بهێنێت بۆ چوونه ناو ئه‌و هه‌رێمانه‌ى گه‌ریلاى تێدایه، که پاسه‌وانى سنورى عێراق که هێزێکى نیزامى و ده‌ستورین له‌و شه‌ره‌وه بگلێنن تا حکومه‌تى عێراق داخڵى ئه‌و شه‌ره بکه‌ن و شه‌رعییه‌ت بده‌نه شه‌رکردن دژى گه‌ریلا.
پارتى دیموکراتى کوردستان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه که له پشته‌وه هێزێک بجووڵێنێت بۆ (ره‌نجبراخ) که سێکوچکه‌ى (سیدا و ساجا و چه‌مجو)یه و ناوه‌ڕاست و دڵى هه‌رێمى گه‌ریلایه.
واتا (ره‌نجبراخ) ناوه‌ڕاستى هه‌رێمه‌کانى زاگرۆسه و جه‌بهه‌ى پشتى ئه‌و شوێنانه‌یه که ئێستا گه‌ریلا تیایدا خۆراگرى ده‌کات و به‌رپه‌رچى سوپاى تورکیا ده‌داته‌وه. بۆیه جووڵه‌کردنى هێزه‌کانى پارتى بۆ ئه‌و سێکوچکه‌یه لاى په‌که‌که به واتاى ده‌ستێوه‌ردان داده‌نرێت له شه‌ر و خۆڕ‌اگرى گه‌ریلا دژ به داگیرکه‌رییه‌کانى سوپاى تورکیا.
پێشتر موراد قه‌ره‌یلان یه‌کێک له به‌رێوه‌به‌رانى کۆماجڤاکێن کوردستان له چاوپێکه‌وتنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ که‌ناڵى ستێرک تیڤى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که "بائه‌وان سه‌روه‌ر بن سه‌ر سه‌رى ئێمه، به‌ڵام چى ده‌که‌ن له‌ناوچه‌کانى شه‌ر با بچنه ئه‌ولاترو دووربکه‌ونه‌وه له‌و شوێنانه‌ى به‌رخودانى گه‌ریلاى تێدایه".
هه‌روه‌ها قه‌ره‌یلان داواى کرد که ئه‌وان 40 ساڵه له‌و ناوچانه‌دان و پێشتر پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌دا بوونى نه‌بووه، ئێستا خێره دێنه ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام سه‌ره‌راى هۆشدارییه‌که‌ى قه‌ره‌یلان جوڵه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى پارتى به‌رده‌وامه‌و تورکیا ده‌یه‌وێت و پیلانى ئه‌وه‌یه شه‌رى کورد‌و کورد دروست ببێت.
که‌جه‌که چه‌ندینجار ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که هاتنى ئه‌و هێزانه بۆ نزیک ئه‌و شوێنانه‌ى گه‌ریلاى تێدایه واتا "خه‌نجه‌ردان له‌دڵى گه‌ریلا" و راسته‌وخۆ وا ده‌بینرێت که هاوکارى و پشتیوانى سوپاى تورکیا ده‌کات بۆ لێدان له پارتى کرێکارانى کوردستان.
له ساڵى 1988وه تا ئه‌مڕۆ هیچ کاتێک هێزه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان له ناوچه‌کانى (سیدا و ساجا و چه‌مجو) نه‌بووه، به‌ڵام گه‌ریلا له ده‌ستپێکى هه‌ڵگرتنى چه‌ک دژى سوپاى تورکیا له‌سه‌ره‌تاى ساڵى هه‌شتاکاندا له‌و هه‌رێمه‌دا بوونى هه‌یه، له کاتێکى وه‌ها هه‌ستیاردا ناردنى هێزى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و شوێنانه به خزمه‌تى راسته‌قینه بۆ سوپاى تورکیا هه‌ژمار ده‌کرێت.
پارتى دیموکراتى کوردستان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه که ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تى عێراق له‌رێگه‌ى هێزێکى پاسه‌وانى سنوور له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ ئه‌و شوێنانه ببه‌ن که گه‌ریلاى تێدا جێگیره‌و به‌ناوى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌شه‌وه.
په‌که‌که ئه‌و جوڵه سه‌ربازیانه‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ دۆخێکى نه‌خوازراو ده‌بینێت که به‌ماناى شه‌رى دژى گه‌ریلاى داده‌نێن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێشره‌وییه‌کانى پارتى له‌وناوچانه به‌رده‌وام بێت مه‌ترسییه‌کانى دروستبوونى شه‌رى گه‌ریلاو پێشمه‌رگه‌ى پارتى زیاتر ده‌بێت که وه‌ک ده‌ڵێن"له‌ئان و ساتدا"یه.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 21ى حوزه‌یران، رۆژنامه‌ى هاوڵاتى له راپۆرتێک‌دا له‌باره‌ى جووڵه‌کانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له بادینان و چوونى پاسه‌وانى سنور بۆ ئه‌و ناوچانه بۆچوونى بابه‌کر زێبارى، سه‌رۆکى ئۆپه‌راسیۆنى پێشمه‌رگه له‌پارێزگاى دهۆک وه‌رگرتووه‌و تێیدا ئه‌وه ره‌تده‌کاته‌وه که هیچ جووڵه‌یه‌ک به هێزه‌کانى پێشمه‌رگه کرابێت و ده‌ڵێت:" تا راده‌یه‌ک ره‌وشه‌که ئارامه‌و مه‌ترسى که‌مبووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هێزه‌کانى پێشمه‌رگه جووڵه‌یان پێنه‌کراوه‌و له شوێنه‌کانى خۆیاندا ماون، ته‌نها پاسه‌وانى سنورى سه‌ر به‌عێراق حه‌وت بۆ هه‌شت بنکه‌یان داناوه‌و تێیدا جێگیر بوون".
هاوکات بابه‌کر زێبارى ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات که"له‌هه‌ندێک شوێن هێزه‌کانى په‌که‌که له‌نێوان هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و سوپاى تورکیادایه"، ئه‌م لێدوانه فه‌رمییه زانیارییه‌کانى هاوڵاتى پشتراستده‌کاته‌وه که پارتى نییه‌تى شه‌رى گه‌ریلاى هه‌یه.
بابه‌کر زێبارى له‌ژماره‌ى پێشووى (هاوڵاتی) له‌چاوپێکه‌وتنێکیدا که له دوو توێى دوولاپه‌ره‌ى رۆژنامه‌که‌دا بڵاوکرایه‌وه جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که"مه‌سعودبارزانى و سه‌رۆکى هه‌رێم له‌گه‌ڵ شه‌رى کورد‌و کورد نین و په‌که‌که‌ش هه‌ر کورده".
سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى که چه‌ندین که‌سایه‌تى سیاسى و حزبه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان داوایان کردووه که هه‌ردوولا دانوساندن ئه‌نجام بده‌ن و شه‌رى کورد‌و کورد جارێکى دیکه نابێت رووبدات، به‌ڵام جوڵه‌و هه‌نگاوه‌کانى هێزه‌کانى پارتى له‌و سنورانه‌دا که شه‌رى سه‌خت له‌نێوان په‌که‌که‌و سوپاى تورکیادا هه‌یه مه‌ترسییه‌کانى شه‌ریش له‌نێوان گه‌ریلاو هێزه‌کانى پارتیدا زیاتر ده‌کات.