لیژنەی ئەمنی سلێمانی: لێپرسینەوەی توند لەڕوداوەکەی دوێنی شەو دەکەین

"هەركەسێك لە پشت تەقەكردنەكەوە بێت لێپرسینەوەی توندی لەگەڵدا دەكرێت"

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى 

لیژنەی ئەمنی سلێمانی لەبارەی رووداوەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی سەرچنار راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هەركەسێك لە پشت تەقەكردنەكەوە بێت لێپرسینەوەی توندی لەگەڵدا دەكرێت و ئەو كەسانەی تۆمەتبارن روبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

شەوی رابردوو، لە گەڕەكی سەرچناری سلێمانی شەڕەتەقە ‏لەنێوان دوو هێزی ئەمنیدا روویدا و بەهۆیەوە 11 كەس برینداربوون، بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ رووداو نێردراون، تەقەكردنەكە نزیكەی 20 خوولەكی خایاندووە.

​ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی حوزه‌یرانی 2021،  لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەر کەسێک لە پشت ڕوداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردو بێت لێپرسینەوەی توندی لەگەڵ دەکرێت و دەدرێتە دادگا.

دكتۆر ئومێد عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ سلێمانی بەیانی ئەمڕۆ رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م برینداره‌كانی روداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار كه‌ ژماره‌یان 10  كه‌سه‌، ته‌ندروستیان جێگیره‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، برینداره‌كان له‌ هه‌ردو هێزی ئاسایش و هێزی  ئاڵتونین و سه‌رجه‌میان بۆ چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار كراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار