ئاسایشى سلێمانى له‌سه‌ر رووداوه‌که‌ى دوێنێ شه‌و روونکردنه‌وه ده‌دات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى ڕونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، شۆفێرێک پابه‌ندنابێت به‌ڕێکارو رێنماییه یاساییه‌کان و پاش گرفت دروستکردن، ھێزێکى چه‌کدار به‌شێوازێکى "ده‌رچون له یاسا به‌کارده‌ھێنێت و ھه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ئه‌و ھێزه ئه‌منییه‌ى که له‌ئه‌رکدان".
هه‌روه‌ها له روونکردنه‌وه‌که‌ى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى که‌ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى حوزه‌یران بڵاویکردووه‌ته‌وه تێیدا هاتووه:"ئه‌و هێزه که هاتوون به‌ته‌قه‌کردن روبه‌ڕوى ھێزه‌ھاوبه‌شه‌که بونه‌ته‌وه و سه‌رئه‌نجام شه‌ش کارمه‌ندى ھێزه‌کانى ئاسایشى سلێمانى و کارمه‌ندێکى هێزه‌کانى فریاکه‌وتنى پۆلیسى سلیمانى برینداربون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، "کاتژمێر ( 11:30 ) شه‌وى 21/22/ 2021/6 ھێزه‌کانمان به‌ھاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ھێزه‌ئه‌منییه‌کان له لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى سلێمانى له‌ئه‌رکێکى ره‌سمیدا بون، بۆ پاراستنى ئاسایش و ئارامى شاره‌که‌مان له‌سه‌ر شه‌قامى جه‌واھیرى له‌گه‌ڕه‌کى سه‌رچنار".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "شۆفێرێک پابه‌ندنابێت به‌ڕێکارو رێنماییه یاساییه‌کان و پاش گرفت دروستکردن، ھێزێکى چه‌کدار به‌شێوازێکى ده‌رچون له یاسا به‌کارده‌ھێنێت و ھه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ئه‌و ھێزه ئه‌منییه‌ى که له‌ئه‌رکدا بون و به‌ته‌قه‌کردن روبه‌ڕوى ھێزه‌ھاوبه‌شه‌که بونه‌وه‌و سه‌رئه‌نجام شه‌ش کارمه‌ندى ھێزه‌کانى ئاسایشى سلێمانى و کارمه‌ندێکى هێزه‌کانى فریاکه‌وتنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى برینداربون و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌کران به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر".
هاوکات، ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو، "ئێمه له کاتێکدا ھیواى زو چاکبونه‌وه بۆ بریندارانى ئه‌م روداوه نه‌خوازراوه ده‌خوازین، رێوشوێنه یاسییه‌کانیش بۆ لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه جێده‌ھێڵین و ھه‌مولایه‌ک دڵنیاده‌که‌ینه‌وه ھه‌رگیز ده‌ستبه‌ردارى ئه‌رکى نیشتمانى خۆمان نابین له‌پاراستنى سه‌روماڵى ھاوڵاتیان و ئارامى شار و له‌و پێناوه‌شدا ئاماده‌ى ھه‌مو قوربانییه‌کین".
