به‌شیر حه‌داد: پێش کۆتایى ئه‌م مانگه 200 ملیاره‌که ده‌گاته هه‌رێم

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه‌ى عێراق ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به پشکى هه‌رێمه‌وه هه‌یه کارى وردبینى ماوه و راشیگه‌یاند:"پێش کۆتایى ئه‌م مانگه 200 ملیاره‌که ده‌گاته هه‌رێم ".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى حوزه‌یرانى 2021، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:"لیژنه‌ى ته‌کنیکى به‌غدا له هه‌رێمى کوردستان کارى وردبینى ده‌که‌ن و تا ته‌واوبوونى کاره‌کانیان به‌غدا بڕیاریداوه 200 ملیار دینار بنێرێت، پێشبینى ده‌که‌ین پێش کۆتایى ئه‌م مانگه ئه‌و پاره‌یه بگاته هه‌رێمى کوردستان".
ناوبراو پێشیوابوو، ئه‌وانه‌ى ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه دروست ده‌که‌ن چه‌ند لایه‌نێکن دژى هه‌رێمى کوردستان و عێراق ئه‌و کاره ده‌که‌ن و بۆ کۆکردنه‌وه‌ى ده‌نگى خه‌ڵک رێکلامێک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌و ئه‌وه‌شى به موزایه‌ده‌ى سیاسى وه‌سف کرد.
رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو 24ى حوزه‌یران، لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق بانگێشتى وه‌زیرى دارایى دارایى عێراقى کردبوو تێیدا ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا ئه‌گه‌ر یاساى بودجه جێبه‌جێ بکرێت 630 ملیۆن دۆلار قه‌رزار بووه‌ته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" عه‌لى عه‌للاوى وه‌زیرى دارایى به فه‌رمى ئه‌وه‌ى پێ راگه‌یاندین که ئه‌گه‌ر یاساى بودجه جێبه‌جێ بکرێت هه‌رێم 630 ملیۆن دۆلار قه‌رزار ده‌بێته‌وه".
له‌باره‌ى ناردنى 200 ملیاره‌که‌وه بۆ هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید وتى:"وه‌زیرى دارایى نه‌یوت 200 ملیاره‌که نانێرین بۆ هه‌رێم".
