"ئه‌وانه‌ى له‌هه‌رێم به کۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن خانه‌نشین ده‌کرێن"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوبه‌رى گشتیى خانه‌نیشنى هه‌رێمى کوردستان ئاشکراى ده‌کات له‌ماوه‌ى حه‌وت ساڵدا 40 هه‌زار که‌س خانه‌نشین کراون و راشیگه‌یاند:" ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى به کۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن خانه‌نشین ده‌کرێن".
حازم گۆران، به‌ڕێوبه‌رى گشتیى خانه‌نیشنى هه‌رێمى کوردستان به میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى ڕاگه‌یاند:"له ساڵى 2014ه‌وه تا ئه‌مساڵ، له هه‌رێمى کوردستان 40 هه‌زار که‌س خانه‌نیشین بوون که ساڵانه له یه‌کى ته‌موزدا ده‌ست به خانه‌نشین بوونیان ده‌کرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه کردووه که بۆ ئه‌م ساڵ فه‌رمانبه‌رانى له‌دایکبووى ساڵى 1958 خانه‌نشین ده‌کرێن.
هاوکات راشیگه‌یاند:" جگه له ساڵانى خزمه‌ت، ئه‌وانه‌ى به کۆرۆنا یان هه‌ر نه‌خۆشى و ڕوداوێکى نه‌خوازراو گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر خزمه‌تیشیان که‌مبێت ڕاسته‌وخۆ خانه‌نشین ده‌کرێن، خزمه‌تیشیان بۆ ده‌کرێت به 15 ساڵ، هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم که به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه سه‌رجه‌میان خانه‌نشین کراون".
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى خانه‌نشینى هه‌رێم ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له‌کاتى ئێستادا ژماره‌ى خانه‌نشینان گه‌یشتوه‌ته 242 هه‌زار که‌س که 90 هه‌زاریان پێشمه‌رگه‌ن و 152 هه‌زاریشیان کارمه‌ندى مه‌ده‌نى و پۆلیس و مامۆستان.
