108 په‌رستار له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ده‌گوازرێنه‌وه بۆ شار

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى فه‌رمانێکى ده‌رکردووه به گواستنه‌وه‌ى 108 په‌رستارى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا بۆسه‌ر میلاکى نه‌خۆشخانه‌ى شار.
له‌نوسراوێکدا که ڕۆژى 10ى ئه‌م مانگه ده‌رچوه‌و واژۆى سه‌باح نه‌سره‌دین هه‌ورامى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له‌سه‌ره، ئاماژه‌کراوه به‌گواستنه‌وه‌ى 108 په‌رستارى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا بۆسه‌ر میلاکى نه‌خۆشخانه‌ى شار.
له‌نوسراوه‌که‌دا که واژۆى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى له‌سه‌ره تێیدا هاتووه:" پشت به‌ده‌سه‌ڵاتى پێدراومان به‌فه‌رمانى وزارى ژماره 1392 له 22ى 2ى 2021 بڕیارماندا به‌گواستنه‌وه‌ى موچه‌و میلاکى ئه‌و په‌رستارانه‌ى ناویان له‌لیستى هاوپێچدا هاتوه که ژماره‌یان 108 په‌رستاره له‌نه‌خۆشخانه‌ى هیوا بۆ نه‌خۆشخانه‌ى شار‌و لیستى ناوه‌کان به(ئه‌وین مسته‌فا بابه) ده‌ستپێده‌کات‌و به(شه‌هلا ئه‌حمه‌د بابه مراد) کۆتایى دێت".
لاى خۆیانه‌وه تۆڕى پاراستنى ته‌ندروستى گشتى داواى ڕونکردنه‌وه له سه‌باح هه‌ورامى ده‌کات‌و ڕایگه‌یاندوه، نه‌خۆشخانه‌ى هیوا پێویستى به‌په‌ره‌ستاره، "نازانین به‌چ بیانویه‌ک د.سه‌باح هه‌ورامى ئه‌و په‌رستارانه‌ى گواستوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کى دیکه".
