دژه تیرۆر راگه‌یه‌ندراوێکى له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ى هه‌ولێر بڵاوکرده‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى هێرشه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێر، دژه تیرۆر بڵاویکرده‌وه که سێ درۆن به‌ر خانوو هاونیشتمانییه‌ک له نزیک گوندى براغ له پارێزگاى هه‌ولێر که‌وتووه‌و درۆنێکیش له چۆڵه‌وانییه‌کى چیاى تارین ده‌که‌وێته خواره‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى حوزه‌یرانى 2021، دژه‌تیرۆر له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ کاتژمێر یه‌ک و 50 خوله‌ک، سێ درۆن (فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان) له رێگه‌ى خۆپێداکێشان خۆیان به خانووى هاونیشتمانییه‌ک له باخچه‌کانى سه‌ر رێى سێوله له گوندى براغ نزیک کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌لا ئۆمه‌ر له پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ده‌ن، که دوو له‌و درۆنانه ده‌ته‌قنه‌وه یه‌کێکیان ناته‌قێته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو "جگه له زیانى ماڵى هیچ زیانێکى گیانى لێناکه‌وێته‌وه، هاوکات درۆنێکیش له چۆڵه‌وانییه‌کى چیاى تارین ده‌که‌وێته خواره‌وه."
دژه تیرۆرى کوردستان هێماى بۆ ئه‌وه‌شکردووه که "جێى باسه دروشمى "السلام علیک یا جمال العراق، بسم لله قاسم الجبارین، یا صاحب الزمان، یا زهرا‌و" له‌سه‌ر باڵى درۆنه‌کان نووسراوه."
هاوکات ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که "لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌و باره‌وه به‌رده‌وامه و ده‌رئه‌نجامه‌کانى بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرا ده‌که‌ین."
