شه‌پۆلى سێیه‌مى کۆرۆنا گه‌یشته عێراق و هه‌رێم هۆشدارى ده‌دات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند که شه‌پۆلى سێیه‌مى کۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته عێراق و وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێمیش له‌وباره‌یه‌وه هۆشدارى ده‌دات و داوا ده‌کات پابه‌ندبوون به‌رێنماییه‌کان زیاتر بکرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى حزوه‌یرانى 2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق رایگه‌یاند، شه‌پۆلى سێیه‌مى کۆرۆنا گه‌شتووه‌ته عێراق و زیادکردنى رێکاره‌کانى خۆپارێزى و خێراترکردنى هه‌ڵمه‌تى کوتانیش ده‌گیرێته‌به‌ر.
سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا باسى له‌وه‌کردووه، له ئێستادا شه‌پۆلێکى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا رووى له وڵاتکردووه و به به‌راورد به شه‌پۆله‌کانى یه‌که‌م و دووه‌مى ڤایرۆسى کۆرۆنا توند و مه‌ترسیدارتره.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، ئه‌م شه‌پۆله نوێیه پێویستى به روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى زیاتر و رێکارى نوێ هه‌یه، گرنگه خه‌ڵک ده‌مامک ببه‌ستێت و مه‌وداى دوورى ره‌چاو بکات، جگه له‌وه‌ى گرنگه که ڤاکسین وه‌ربگرن.
هاوکات وه‌زیرى ته‌ندروستیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هۆشدارى له شه‌پۆلى شه‌پۆلى سێیه‌مى بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆرۆنا ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "مه‌ترسیه‌کانى کۆرۆنا له جیهاندا ته‌واو نه‌بون و له‌ئێستاشدا چاودێرى دۆخه‌که ده‌که‌ن".
سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند:"پێشتر دو شه‌پۆلى کۆرۆنامان تێپه‌ڕاندوه، هۆشدارى ده‌ده‌ینه هاوڵاتیان که مه‌ترسیه‌کانى کۆرۆنا له جیهاندا ته‌واو نه‌بون، وڵاتانى زۆر پێشکه‌وتو و زلهێز هۆشدارى له شه‌پۆلى سێیه‌م ده‌ده‌ن، خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر هه‌بێت، ده‌بێت ئێمه پابه‌ندى رێنماییه‌کان بین، ده‌بێت ئاساییبونه‌وه‌ى ژیان به رێکار و مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کان به هه‌ند وه‌ربگرین".
له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناوه له ساڵى ٢٠١٩دا له شارى وهانى چین و گه‌یشتنى به عێراق، تا ئێستا له عێراق ملیۆنێک و 321 هه‌زار و 234 که‌س توشى ڤایرۆسه‌که بوون و ملیۆنێک و 226 هه‌زار و 959 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه و 17 هه‌زار و 61 که‌سیش به‌هۆى ڤایرۆسه‌که‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
