‌بایدن؛ ده‌بێته‌ مامانی عێراقی نوێ

ساڵانه‌ حکومه‌ته‌که‌ی بایدن 500 ملیۆن دۆلار له‌هاوکاری و پێشخستنی عێراقدا خه‌رج ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش



نامۆ سهربهست

دوای (10) ساڵ لهههوڵدان، دواجار دیموکراتهکان توانییان بههاوکاریی چهند ئهندامێکی کۆنگرێسی ئهمریکا پرۆژه یاسای ههڵوهشاندنهوهی (یاسای دهسهڵاتپێدان بۆ بهکارهێنانی هێزی سهربازی AUMF) ی ساڵی 2002 یان تێپهڕێنن، ئهو یاسایهی بووه بنهمای داگیرکردنی عێراق لهلایهن ئهمریکاوه.

هۆکارو بیانوی دهرکردنی یاساکه لهو کاتهدا، کاردانهوه بوو بهرامبهر رووداوهکانی 11ی سێپتهمبهرو ههوڵی ئهمریکا بۆ لهناوبردنی قاعیدهو تاڵیبان و پاشانیش ئهوانهی بههاوکاری تیرۆر ناویدهبردن.

بهپێی دهستوری ئهمریکا سهرۆک فهرماندهی گشتیی هێزه چهکدارهکانه، بهڵام راگهیاندنی جهنگ لهدژی وڵاتێک یان بهرهیهک، لهدهسهڵاتهکانی کۆنگرێسه، واته سهرۆک بهبێ ڕهزامهندیی کۆنگرێس ناتوانێت شهڕ لهگهڵ هیچ وڵاتێک بکات، بهڵام یاسای AUMF کهدوای رووداوهکانی 11ی سێپتهمبهر لهلایهن کۆنگرێسهوه دهرکرا، دهسهڵاتیدا بهسهرۆک که بتوانێت «ههموو هێزێکی پێویست و گونجاو دژی ههر لایهنێک که سهرۆک دیاریدهکات بهوهی پلانی داڕشتووه یان دهسهڵاتیداوه یان جێبهجێی کردووه یان هاوکاربووه لههێرشهکانی 11ی سێپتهمبهردا بهکاربهێنێت»، ئهو دهسهڵاتهش توانای دایه جۆرج دهبلیو بوشی سهرۆکی ئهوکات تائهفغانستان و دواتریش عێراق داگیربکات.

دوای راگهیاندنی تێپهڕاندنی پرۆژه یاساکه به (286) بهرامبهر (161) دهنگ، که تیایدا (49) ئهندام کۆنگرێسی کۆماری چوونه پاڵ دیموکراتهکان و دهنگیان پێداو دهبێت ئهنجومهنی پیران دهنگی پێبدهن و سهرۆکیش رهزامهندیی لهسهر نیشان بدات تا ببێته یاساو ئهوهی پێشتر ههڵبوهشێنێتهوه، نانسی پێلوسی سهرۆکی ئهنجومهنی نوێنهران رایگهیاند:»لهو کاتهوه کهکۆنگرێس لهساڵی 2002 دا دهنگی بهدهسهڵاتپێدان بۆ بهکارهێنانی هێزی سهربازیی داوه، نزیکهی (20) ساڵ تێپهڕیوهو (10) ساڵیش تێپهڕیوه بهسهر کۆتایهێنانی فهرمیی بهئۆپراسیۆنه سهربازییهکانی ئهمریکا لهعێراق، لهگهڵ ئهوهشدا ئهمڕۆ دوای (10) ساڵ لهئهو کۆتایی پێهێنانه، گهلهکهمان بهپێی دهسهڵاتپێدانێکی کۆنی هێزی سهربازیی کاردهکات».

پیلۆسی راشیگهیاند:» ترس ههیه لهبهکارهێنانی ئهو دهسهڵاتهو پێشتریش وهک دهسهڵاتپێدانێکی رهها، بهکارهێندراوه بۆ چهند پرۆسهیهکی سهربازیی نا پهیوهندیدار بهئامانجی یاساکاوه«.

ئهگهرچی جۆ بایدن سهرۆکی ئهمریکا رایگهیاند که پشتگیریی ههڵوهشاندنهوهی یاساکه دهکات، بهڵام پێدهچێت لهناو سیناتۆرهکاندا رایهکی جیاواز ههبێت، ههربۆیه پێنج سیناتۆری ئهندامی لیژنهی پهیوهندییهکانی دهرهوهی ئهنجومهنی پیران، لهنامهیهکدا بۆ سیناتۆر بۆب مێندێز سهرۆکی لیژنهکه، داوایانکردووه کاتی زیاتریان پێبدرێت بۆ لێکۆڵینهوه لهههڵوهشاندنهوهکه، چونکه کاتێکی زۆر بهسهر دهرچوونی یاسای دهسهڵاتپێدانهکهدا تێپهڕیوه.

ههروهها بهپێی بهدواداچوونێکی ماڵپهڕی Just Security ی ئهمریکیی، چاودێرانی دۆخهکه دهڵێن که ئهو پێنج ئهندامه دهسهڵاتی رهتکردنهوهی ههڵوهشاندنهوهکهیان نییه، بهڵکو ئهوه تهنیا ههوڵێکه بۆ بهلاڕیدابردن و دواخستنی، تا لهبری ئهوهی لهلایهن لیژنهی تایبهتمهندهوه رهزامهندی لهسهر بدرێت، یاساکه ببرێته هۆڵی ئهنجومهنی پیران و بخرێته گفتوگۆو دهنگدانی گشتییهوه.

زۆرێک لهیاساکان لهئهمریکادا، پێویست ناکات ببرێته هۆڵی ئهنجومهنی پیران و دهنگدانی سهرجهم یان زۆرینهی سیناتۆرهکان، بهڵکو تهنیا پێویستی بهوه ههیه لیژنهی تایبهتمهندی ئهو بواره رهزامهندیی لهسهر نیشانبدات و دهنگی پێبدات.

پاڵپشتیکردنی جۆ بایدن لهههڵوهشاندنهکه بۆ ئهوه دهگهڕێتهوه، سهرۆکی نوێ ستراتیج و سیاسهتێکی جیاوازی لهعێراقدا گرتووهته بهر کهدووره لههێزو پرۆسهی سهربازیی و دهیهوێت لهڕێگای ئابوری و پشتیوانیکردنی سیاسییه بێلایهنهکانهوه ئهو عێراقه دیموکراسییه دروستبکات که لهسهرهتاوه ئهمریکییهکان بهڵێنیان دابوو.

لهو بارهیهوه گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئهمریکی لهڕاپۆرتێکدا باس لهئهوه دهکات کهئهمریکا تاکه وڵاته بتوانێت «عێراقی نوێ» دروست بکات و دهتوانێت پشت بهعێراقییهکان ببهستێت که خۆیان ئهرکی خۆیان ههڵبگرن بۆ دهستخستنی ئهو عێراقه نوێیه.

راپۆرتهکه هێمای بۆ ئهوهکردووه که ئهو یاسایهی ههڵوهشێندراوهتهوه هیچ پهیوهندییهکی به ئهو کارانهوه نییه که لهئێستادا داواکراوه واشنتۆن لهعێراقدا بیکات، هاوکات ئیدارهی بایدن ههمیشه جهخت لهئهوه دهکاتهوه کهههرگیز ههڵهکانی ئیدارهکانی پێش خۆی دووباره ناکاتهوه، بهتایبهتی لهدۆسیهی کشانهوهی یهکلایهنهی هێزهکانی ئهمریکادا لهعێراق لهساڵی 2011دا که بووه مایهی سهرههڵدانی داعش، بهڵکو ئهمجاره تیمی ئاسایشی نیشتیمانیی بایدن ههندێک ههنگاوی کرداریی گرنگیان ناوه بۆ ههمهئاههنگییهکی پتهو لهگهڵ بهغداددا وهک پهیوهندیکردنی بایدن بهمستهفا کازمی سهرۆک وهزیرانی عێراق و بهستنی گفتوگۆی ستراتیجی عێراقیی لهواشنتۆن.

گفتوگۆی ستراتیجیی نێوان عێراق ئهمریکا لهنێوان وهزیری دهرهوهی ههردوو وڵاتدا، لهڕۆژی 7ی نیسان لهواشنتۆن، بهپێی رێککهوتنی (چوارچیوهی ستراتیجیی نێوان عێراق و ئهمریکا)ی ساڵی 2008 ئهنجامدرا که بابهتهکانی ئابوری و وزه، ئاسایش، دژایهتیی تیرۆر، بابهته سیاسییهکان و هاوکاریی لهبوارهکانی خوێندن و رۆشنبیریدا لهخۆدهگرێت.

بهڵام ئهم ههنگاوانه تهنیا سهرهتان و بردنهوهی یارییهکه لهعێراق، پێویستی بهدروستکردنی ههژمونێکی ئهمریکیی بههێز ههیه تا ئێران لهعێراقدا لاواز بکرێت و تێچووی دهستوهردانی ئێران بهرزبکرێتهوه، چ لهڕووی مرۆیی و چ لهڕووی داراییهوه، بهوهش بهرپهرچدانهوهی ههوڵه عێراقی و ئهمریکییهکان بۆ نههێشتنی دهسهڵاتی ئێران زۆر سهخت دهبێت، بهڵام بۆ ئهوهی ئهوه سهربگرێت، دهبێت ئهمریکا لهیارییهکهدا بمێنێتهوه.

 دوای کوژرانی قاسم سولهیمانی و ئهبومههدی موههندیس ئێران دهرکردنی هێزه ئهمریکییهکانی لهعێراق کردووهته ئهولهویهتی خۆی، بهڵام زۆرێک لهعێراقییهکان دهیانهوێت بمێنێتهوه، چونکه وهک هۆکارێک دهیبینن بۆ دروستبوونی سوپایهکی عێراقی پرۆفێشناڵ و پارێزهری راستهقینهی عێراقیشه لهبهرامبهر کۆنترۆڵکردنیدا لهلایهن ئێرانهوه.

راپۆرتهکهی فۆرین پۆلیسی ئهوهی خستۆتهڕوو که دهبێت پاراستنی سهرکرده سیاسییه عێراقییهکان ئهولهویهتی یهکهمی ئهمریکابێت، چونکه دهسهڵاتداره نیازپاکهکانی وهک مستهفا کازمی و بهرههم ساڵح و چهندینی تر، کاتێک ههوڵی دژایهتیکردنی گهندهڵی و سهرکوتکردنی میلیشیاکان دهدهن، روووبهڕووی ههڕهشهی توند دهبنهوهو لهژێر مهترسیی تۆڵه لێکردنهوهدان، نهک ههر ئهوان بهڵکو فهرمانده ئهمنییه عێراقییهکانیش، کاتێک فهرمانه یاساسییهکان جێبهجێدهکهن تووشی ههمان کێشه دهبنهوه.

ئهگهر چی دوای ههڵبژاردنی ئیبراهیم رهئیسی به سهرۆک کۆماری ئێران، مستهفا کازمی جهختیکردهوه که پهیوهندییهکانی لهگهڵیدا ناوازهیهو سوره لهسهر پێشخستنی پهیوهندیی نێوان ههردوو وڵات، بهڵام ئهوه نابێته مایهی تێکچوونی پهیوهندییهکانی لهگهڵ بایدندا.

لهوبارهیهوه حهیدهر موسهوی بهڕێوهبهری (سهنتهری بڕیاری سیاسی عێراقی) به ئاژانسی سپۆتنیکی رایگهیاند:»کازمی ههوڵدهدات موغازهلهی ئێران بکات بههیوای ئهوهی ئاشنایهتی ئێران و هاوپهیمانهکانی تاران لهعێراق بهدهستبهێنێت تا حکومهتهکهی بۆ درێژترین کاتی لهتوانادابێت بهردهوامبێت، چونکه دهزانێت سهرۆکه نوێیهکهی ئێران (ئیبراهیم رهئیسی) دهبێته خاڵێکی وهچهرخان لهناوچهکهدا».

ئهمریکای بایدن جیاوازه لهئهمریکای ترهمپ، دیموکراتهکان ئاساییه بهلایانهوه لهگهڵ رهوته توندڕهوهکاندا لێکتێبگهن، ئهگهر ئهوه بهرژهوهندییهکان بهێنێته دی، بۆیه لهوانهیه واشنتۆن غهزهلی کازمی لهگهڵ ئێراندا وهک ههوڵێک بۆ هێورکردنهوهی گرژییهکانی نێوان ئێران و ئهمریکا ئهژماربکات، بهتایبهتی لهچاوهڕوانیی گهڕانهوهدا بۆ رێککهوتنه ئهتۆمییهکهی ڤییهنا.

جیاوازییهکی تری ئهمریکای بایدن لهئهمریکای ترهمپ ئهوهیه، که وهک لهڕاپۆرتهکهی فۆرین پۆلیسیدا هاتووه؛ ئهمریکای بایدن لهبری هێزی سهربازیی هێزی ئابوری بهکاردههێنێت و لهڕێگایهوه دهتوانێت بگاته بوارێکی فراوانتر لهعێراقدا.

لهئێستادا ساڵانه واشنتۆن نزیکهی (500) ملیۆن دۆلار بهشیوازی جیاجیا لههاوکاریی بهرگریی و پێشخستندا بۆ عێراق خهرج دهکات، بهڵام عێراقییهکان داوای ئهزمونی زیاتر دهکهن لهبازرگانی و تهکنهلۆجیاو بوارهکانی تردا بهتایبهتی بواری هاوکاری ئابوریی.

بۆیه گۆڤارهکه دوای گفتوگۆ لهگهڵ چهند شارهزایهکدا دهگاته ئهو دهرئهنجامهی لهئێستادا دهبێت ئهمریکا لیژنهیهکی هاوبهش بۆ هاوکاریی ئابوریی لهنێوان خۆی و عێراقدا پێکبهێنێت، هاوشێوهی ئهوهی لهحهفتاکانی سهدهی رابردووهوه لهگهڵ سعودیهدا دایمهزراند تا ئابوریناس و داراییناسه ئهمریکییهکان بتوانن هاوکاری ریاز بکهن سامانه نهوتییهکهی بهشێوهیهکی کاریگهر بهکاربهێنێت بۆ بهرهوپێشبردنی وڵاتهکهی.

هێشتا رۆڵی واشنتۆن قورسایی خۆی لای جه‌ماوه‌رو سیاسییه‌کانی عێراق هه‌یه‌، ده‌بێت ئه‌مریکا ئاماده‌بێت ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌ عێراقییه‌کان دیموکراسیه‌تییان لاوازکرد، ئه‌وا هه‌موو جۆره‌ هاوکارییه‌کی ئابوری و دیبلۆماسی هه‌ڵپسێرێت تا ئه‌و عێراقه‌ دیموکراسییه‌ نوێیه‌ی به‌ڵێنیدابوو له‌دایک ببێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار