كازمی: ئێمە بۆ ڕیكلام و موزایەدە كارناكەین ماف دەچەسپێنین
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سهرۆك وهزیرانی عێراق رایگهیاند:" بكوژانی هیشام هاشمی پسپۆڕ و شارهزای بواری ئهمنی و گروپه چهكدارهكانمان دهستگیر كردووه".
مستهفا كازمی له تویتهری خۆی به ههر سێ زمانی عهرهبی و ئینگلیزی و كوردی تویتێكی كردووه و نوسیویهتی" فتی خۆمان بردەسەر و بكوژانی هیشام هاشمی ـ مان دەستگیركرد، پێشتریش گروپەكانی مەرگ و بكوژانی ئەحمەد عەبدولسەمەدمان ڕووبەڕووی دادگا كردەوە و سەدان تاوانبارمان دەستگیركرد. ڕەخنەگرتن مافی هەمووانە، بەڵام ئێمە بۆ ڕیكلام و موزایەدە كارناكەین، بەپێی توانا ماف دەچەسپێنین و خزمەت دەكەین."
رۆژی 6ی تەمووزی 2020 یەکێک لە دیارترین پسپۆڕە ئەمنییەکانی عێراق لە گەڕەکی زەییونە لە رۆژهەڵاتی شاری بەغدا کە هەموو چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکان تێیدا دەژین کوژرا.
ئێوارەی ئهو رۆژه هیشام هاشمی بەئۆتۆمبێلە پرادۆ سپییەکەی کە گوللە نەبڕ نییە گەیشتەوە بەردەم ماڵەکەی. دوای ئەوە بە چەند چرکەیەک دوو ماتۆڕسکیل کە هەریەکێکیان دوو کەسی لەسەر بووە لەبەردەم ماڵەکەی وەستان، زانیان کە هاشمی هاتەوەو ئۆتۆمبێلەکەی رادەگرێت.
پێش ئەوەی هاشمی ئۆتۆمبێلەکەی لە شوێنی تایبەت رابگرێت، یەکێک لە چەکدارەکان دەستیکرد بەتەقەکردن لە شوێنی شۆفێرەکە، دوای ئەوە بۆ تەواوکردنی ئەرکەکەی لە ئۆتۆمبێلەکە نزیک بوویەوەو چەند گوللەیەکی لەرێی جامی شکاوی ئۆتۆمبێلەکەوە تەقاند، دواییش تەقەکەرەکە دەمانچەکەی خستە ناو سندووقی ماتۆڕەکەی و لەپشت شۆفێری ماتۆڕەکەوە سواربوو کە چاوەڕێی دەکرد، دوای چەند چرکەیەکی دیکە شۆفێری ماتۆڕسکیلی دووەم کە وێنەی رووداوەکەیان تۆمار دەکرد، یا پێدەچێت تیمی ئەمنی یەدەگ بووبن، ماتۆڕەکەیان لێدەخوڕن و لە شوێنی تاوانەکە دوور دەکەونەوە.
سێ منداڵەکەی هاشمیش ئەو دیمەنەی باوکیان بینی کە خەڵتانی خوێن ببوو و بە نیوە مردوویی لە ئۆتۆمبێلەکەی دەهێنرێتە دەرەوە. هاشمی دوای کاتێکی کەم لەیەکێک لە نەخۆشخانەکان گیانی لەدەستدا.
هاشمی، هاوسەرەکەی و چوار منداڵی لەدوای خۆی بەجێهێشت، جگە لەوان ماڵئاوایی لە کۆمەڵێک لە هاوڕێکانیشی لە هەموو بۆچوونە سیاسییەکان لە جیهاندا کرد .
