دەم پارتی: ئۆجەلان ورەی بەرز و تەندروستیی باشە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



دەم پارتی لەبارەی کۆبوونەوەی شاندێکیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئۆجەلان ورەی بەرز و تەندروستیی باشە."
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی دەم پارتی، شاندەکەیان رۆژی هەینی 3ی تشرینی یەکەمی 2025 بۆ ماوەی سێ کاژێر و نیو لەگەڵ ئۆجەلان کۆبووەتەوە. ئاماژەی بەوە کردووە، "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی لە وڵاتدا شەڕ و پێکدادانی راگرتووە."
 
دەم پارتی لە زاری عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە رایگەیاندووە، "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی، رێگریی لە مەترسیی زۆر گەورە کردووە." ئاماژەی بەوەش کردووە، "دوای شەڕە وێرانکەرەکان دیموکراسیی دانوستاندنی وەک مۆدێلێکی چارەسەری پەرەپێدا."
 
وەکو لە راگەیێندراوەکەی دەم پارتی-دا هاتووە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان گوتووشیەتی، "پێویستە ئەم رێبازە بۆ چارەسەری کێشە نێوخۆیی و دەرەکییەکانی تورکیا بە بنەما وەربگیرێت،" هەروەها "لە هەموو پەیوەندییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا دانوستاندنی دیموکراسییانە باڵادەست بێت."
 
عەبدوڵڵا ئۆجەلان جەختی لەوەش کردووەتەوە، "پێشڤەچوونی ئەم پرۆسەیە بە پێداویستییە یاسایی و سیاسییەکانەوە بەندە." باسی لەوەش کردووە، "لەم قۆناخەدا دیاریکردن و جێبەجێکردنی پێداویستییە یاساییەکان زۆر گرنگە."

بەڕێز ئۆجەلان رایگەیاندووە: یەکێک لە گرنگترین مۆدێلەکانی چارەسەر کە شارستانیەت دوای سێ سەدە لە ململانێ وێرانکەرەکان و زیانە قورسەکانی شەڕە جیهانییەکان پەرەی پێداوە، دیموکراسی راوێژکارییە، پێویستە ئەو شێوازو میکانیزمانە بگیرێتەبەر کە جەوهەرەکەی بنەمایە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە زۆرانەی تورکیا روبەڕوی دەبێتەوە، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە،  پێشنیازیشیكرد، دیموکراسی راوێژکاری لە هەموو پەیوەندییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان پیادە دەكرێت.

بەڕێز ئۆجەلان ئاماژەی بەوەشكردووە: پابەندین بە لێدوانەکەمان کە لە بەیاننامەی ٢٧ی شوباتدا دەرچووە کە پەرەپێدانی پرۆسەکە پەیوەستە بە مەرجە سیاسی و یاساییەکانەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە لەم قۆناغەدا، لە رادەبەدەر گرنگە، دیاریكردنی پێداویستیە یاساییەكان و جێبەجێكردنیشی لە روانگەیەکی دروست و گشتگیرەوە بێت.
لە کۆتاییدا بەڕێز ئۆجەلان جەختی لەوە کردەوە، سەدەی نوێی کۆمار دەبێت لەسەر بنەمای یاسای ئاشتی و دیموکراسی بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار