دەروازەی ئیبراھیم خەلیل گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دەروازەی ئیبراھیم خەلیل هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی قەرەباڵغی راییکردنی کاروباری هاوڵاتیان لەم کاتەدا بەشێوەی ریزبەندی و سەرەگرتن ئەنجام دەدرێت.
ئهمڕۆ هەینی 16ی تەممووزی 2021 کامی کەمال، وتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەیی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لەئێستادا ھاتن و چون لە نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیادا ئاساییەو بەردەوامە، بەڵام لەبەر ھاتنی جەژنی قوربان و پشوی فەرمی لە ھەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی زۆری خەڵک بە مەبەستی گەشتیاری ڕو لە وڵاتی تورکیا دەکەن، ئەوەش بوەتە ئەگەری دروست بونی قەرەباڵغییەکی زۆر.
ئەوەش هاتوە، تواناکانی ئێمەو لایەنی تورکیاش بۆ راییکردنی مامەڵە و وەرگرتنی گەشتیاران سنوردارە، بۆیە لە ئێستادا لە دوایی ھەماھەنگی لە نێوان بەرێوەبەرایەتی دەروازەیی نێودەڵەتی ئیبراھیم خەلیل و لایەنی تورکیا، تیمەکانی کارکردن فراوانتر کران و پرۆسەکە خێراتر بوە.
وتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەیی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەبەر ئەم ھۆکارانەش لە سنوری نێوان ئێمەو وڵاتی تورکیادا لەم کاتەدا نوبە (سرە) بۆ گەشتیاران دروست بوە".
