نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی لە بڕیاری پەرلەمانی بەلجیکا دەکەم

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" پێشوازی لە بڕیاری پەرلەمانی بەلجیکا دەکەم بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی وەکو جینۆساید".
ئهمڕۆ هەینی 16ی تەممووزی 2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند "ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان وەکو جینۆساید لە پەرلەمانی بەلجیکا، هەنگاوێکی گرنگە، پێشوازی لێدهکهم".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای خواستووە پەرلەمانی وڵاتانی دیکەش هەنگاوی لەو شێوەیە بنێن و دەڵێت "هیوادارم پهرلهمانی وڵاتانی دیکهش هەنگاوی وا بنێن و ببێته هاندهرێک بۆ قهرهبووکردنهوه، گێڕانهوهی مافی خوشک و برایانی ئێزدیمان و جێبهجێبوونی دادوهری بۆ قوربانیان".
رۆژی 15-07-2021 پەرلەمانی بەلجیکا کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدیی بە جینۆساید ناساند و لە کۆی 150 پەرلەمانتار 139یان دەنگیان بە بەڵێ دا، هیچ پەرلەمانتارێکیش بە نەخێر دەنگی نەدا و دەنگی بەتاڵیشی تێدا نەبووە.
پرۆژە بڕیارەکە لەلایەن جۆرج داڵەمان، پەرلەمانتاری کریستیان دیموکرات پێشنیاز کرابوو، پێشتریش لە 30ی حوزەیران لە کۆمیتەی دەرەوەی پەرلەمان پەسندکراوە.
پارتە جیاوازەکانی بەلجیکا لەسەر پرسی کۆمەڵکوژیی ئیزدییەکان کۆدەنگن، بەڵام لەبارەی گەڕاندنەوەی هاوژین و منداڵانی چەکدارانی داعشی بەلجیکا بۆچوونی جیاوازیان هەیە.
