قوباد تاڵه‌بانی: ره‌وشى ئازادى وتن و رۆژنامه‌گه‌ریى له سلێمانى مه‌ترسیى له‌سه‌ر نابێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که ره‌وشى ئازادى وتن و رۆژنامه‌گه‌ریى له‌سلێمانى مه‌ترسیی له‌سه‌ر نابێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى ته‌موزى 2021 تیمێک به نوێنه‌رایه‌تیى لقى سلێمانى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان و سه‌نته‌رى میترۆ‌و رۆژنامه‌ى هاوڵاتی، سه‌ردانى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیان کرد.
مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌که بۆ گفتوگۆکردن بوو له ره‌وشى رۆژنامه‌گه‌ریى و ئازادى وتن و بڵاوکردنه‌وه.
قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌و دیدیاره‌دا دڵنیایى ته‌واویدا به نوێنه‌رانى سه‌ندیکاو میترۆ و سه‌رنوسه‌رى هاوڵاتى که "به هیچ شێوه‌یه‌ک مه‌ترسى له‌سه‌ر ره‌وشى ئازادیى رۆژنامه‌گه‌ریى له سلێمانى دروست نابێت و هیچ رۆژنامه‌نووسێکیش دووچارى لێپرسینه‌وه نابێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ى که هه‌ندێک که‌ناڵ و په‌یجى دیاریکراو داخراون، کارمه‌نده‌کانیان نه نان‌بڕاو ده‌بن و نه دووچارى ده‌رکردن ده‌بن".
