به‌ڵگه؛ لاهور شێخ جه‌نگى سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌کانى ته‌سلیم بافڵ تاڵه‌بانى ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌پێى به‌ڵگه‌یه‌کى کارێگێرى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌کان له لاهور جه‌نگى ده‌سه‌ندرێته‌وه‌و تا دارشتنه‌وه‌ى په‌یڕوى ناوخۆ و چاککردنى ئه‌و به‌ندانه‌ى په‌یوه‌ندى به هاوسه‌رۆکانه‌وه هه‌یه.
نووسراوه‌که که ناوى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له‌سه‌ره به به‌روارى 17 ى ته‌موز ده‌رچووه‌و له دوو خاڵ پێکهاتووه.
له نوسراوه‌که‌دا هاتووه:" خاڵى یه‌که‌م: هاوسه‌رۆک لاهور جه‌نگى تێکڕاى ده‌سه‌ڵاته‌کانى ده‌دات به هاوسه‌رۆک بافڵ تاڵه‌بانى تا کاتى ته‌واوبوونى هه‌موراکردنه‌وه‌ى په‌یڕه‌ى ناوخۆ".
له خاڵى دووه‌میشدا هاتووه" ئه‌م بڕیاره له کاتى ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێده‌کرێت".
شه‌وى پێنج شه‌ممه 15 ى ته‌موز مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتمانى کۆبوونه‌وه‌و له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م دوو خاڵه دراو، بڕیاریشه دواى جه‌ژنى قوربان لیژنه‌یه‌ک بۆ هه‌موارى ده‌سه‌ڵاته‌کانى هاوسه‌رۆک له په‌یڕه‌وى ناوخۆ پێکبهێنرێت و له دوایدا بخرێته به‌رده‌م سه‌رکردایه‌تیى یه‌کێتی.
