شه‌ست هه‌زار گه‌نجى هه‌رێم بۆ ئه‌وروپا کۆچیان کردووه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئاماژه به‌وه ده‌دات هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ قه‌یرانى مووچه و پێداویستییه ڕۆژییه‌کان و گرانبوونى نرخى کاڵا پێویسته‌کان له بازاڕه‌کانى هه‌رێم، دیارده‌ى کۆچى گه‌نجان یه‌کێکه له مه‌ترسییه زۆر گه‌وره‌کان و ته‌نها له ساڵی2020 و شه‌ش مانگى یه‌که‌مى ئه‌مساڵ 60 هه‌زار که‌س کۆچیان کردووه.
کاروان گه‌زنه‌یى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى رایگه‌یاند:" کۆچى گه‌نجان، سه‌ربارى له‌ده‌ستدانى سه‌روه‌تێکى گه‌وره‌ى مرۆیى زۆر کاریگه‌رى کۆمه‌ڵگه، کارانگازى ڕاسته‌وخۆیى به‌سه‌ر داهاتووى هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌یه و مه‌ترسییه‌کان ڕۆژ دواى ڕۆژ زیاتر ده‌رده‌که‌ون!".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ته‌نها له ساڵی2020 و شه‌ش مانگى یه‌که‌مى 2021، زیاتر له 60 هه‌زار که‌س کۆچیان کردووه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و ده‌یان که‌س بوون به قوربانى و نزیکه‌ى 700 گه‌نج له وڵاتانى بولغاریا، بلا ڕووس و سڕبیا ده‌ستبه‌سه‌رکراون!
هاوکات گه‌زنه‌یى ئه‌و لێشاوه‌ى کۆچى گه‌نجان بۆ نه‌بوونى هه‌لى کار، نه‌بوونى گه‌ره‌نتى ژیانێکى پێویست و خراپى دۆخى ئابوورى هاووڵاتییان ده‌گه‌رێنێته‌وه،"ئه‌مانه ئه‌نجامى خراپى مامه‌ڵه و بێباکى و که‌مته‌رخه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانن که نه‌توانێت هه‌لى کار بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنێت و مووچه تا ئێستاش به لێبڕینه‌وه دابه‌شبکات، بێ‌شک ئه‌نجامه‌که‌ى کۆچکردن و به‌جێهێشتنى به لێشاوه!!".
