له ئاڤاشین؛ به ده‌یان سه‌ربازى تورکیا ده‌کوژرێن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له هه‌رێمى ئاڤاشینى سه‌ر به هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیا، دوێنێ هه‌ینى شه‌ڕێکى قۆرس روویداوه‌و تێیدا هێزه‌کانى گه‌ریلا له چوارلاوه ژماره‌یه‌کى زۆر له سه‌ربازانى تورکیا کوژراون.
میدیاى فوراتنیوز نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که)، بڵاویکرده‌وه که "له هه‌رێمى ئاڤاشینى سه‌ر به هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیا دوێنێ شه‌ڕێکى گه‌وره له‌نێوان هێزه‌کانى گه‌ریلا و سوپاى داگیرکه‌رى تورک روویدا. هێزه‌کانى گه‌ریلا له چوارلاوه چالاکیه‌کان ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌کى زۆر سه‌ربازى تورک سزادران"
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه سه‌رله‌به‌یانى هێزه‌کانى گه‌ریلا له چوارلاوه له داگیرکه‌رانیانداوه له گۆڕه‌پانى وه‌رخاڵێ. له چالاکیه‌که‌دا به ده‌یان سه‌ربازى تورک سزادراون.
راگه‌یه‌نرا داگیرکه‌ران به رۆژ ناوچه‌که‌یان بۆردومان کردووه و داگیرکه‌ران دواتر به هه‌لیکۆپته‌رى سه‌ربازى کوژراو و برینداره‌کانیان گواستووه‌ته‌وه.
