که‌جه‌که: شۆڕشى رۆژئاڤاى کوردستان ره‌نگ و شێوه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى گۆڕی

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوسه‌رۆکایه‌تیى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) به بۆنه‌ى نۆیه‌ممین ساڵیادى شۆڕشى رۆژئاڤا رایگه‌یاند، "به شۆڕشى رۆژئاوا نه‌ک ته‌نها ره‌نگى رۆژئاوا و سوریا، به‌ڵکو هه‌موو رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گۆڕدرا و کاریگه‌رییه‌که‌ى له ده ساڵى داهاتووى به‌رده‌ماندا جوانتر ده‌رده‌که‌وێت".
که‌جه‌که به بۆنه‌ى نۆیه‌مین ساڵیادى شۆڕشى رۆژئاڤاى کوردستان رایگه‌یاند :"پێشه‌نگایه‌تیى تێکۆشان له دژى داعشى دژ به مرۆڤایه‌تى کردووه و له‌و رێگه‌یه‌وه خزمه‌تێکى گه‌وره‌ى به هه‌موو مرۆڤایه‌تى کردووه. ئه‌وه‌ى داعشى سه‌ره‌ونخونکرد شۆڕشى رۆژئاوا و گه‌لانى باکوور – رۆژهه‌ڵاتى سوریایه".
که‌جه‌که ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که هه‌موو مرۆڤایه‌تى زۆر شت قه‌رزدارى شۆڕشى رۆژئاوایه له‌و رووه‌وه شۆڕشێکى وه‌هایه، که "ده‌بێت هه‌موو مرۆڤایه‌تى خاوه‌ندارى و پشتیوانیى لێ بکات، بێ شک و گومان مرۆڤایه‌تى خاوه‌ندارى و پشتیوانیشى لێده‌کات، به‌ڵام شایانى ئه‌وه‌یه مرۆڤ زیاتر پشتیوانى و خاوه‌نداریى لێ بکات"
ده‌قى راگه‌یاندراوى هاوسه‌رۆکایه‌تیى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى که‌جه‌که:
"له ٩هه‌مین ساڵیادى شۆڕشى رۆژئاوادا ئێمه به رێز و منه‌ته‌وه یادى هه‌موو شه‌ڕڤانان، که بۆ سه‌رخستنى ئه‌و شۆڕشه و پاراستنى شه‌هید بوون و هه‌موو فه‌رمانده‌کان ده‌که‌ینه‌وه، له تێکۆشانى ئێستا به دواوه‌ش سه‌رکه‌وتن بۆ به‌شدارابوان و به‌ڕێوه‌به‌رانى ئه‌و شۆڕشه ده‌خوازین.
بناغه‌ى شۆڕشى رۆژئاوا رێبه‌ر ئاپۆ دایناوه، که ٢٠ ساڵ له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له سوریا و رۆژئاواى کوردستان له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌لدا له په‌یوه‌ندیدا بوو. هه‌زاران ژن و پیاوى رۆژئاوا له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئاپۆوه په‌روه‌رده کران، بوونه فه‌رمانده و شه‌ڕڤانى تێکۆشانى ئازادیى کوردستان. له چوارچێوه‌ى ئایدۆلۆژیاى رێبه‌ر ئاپۆ، نزیکایه‌تیى له رێکخستن و ژیان تێکۆشان و شه‌هید بوون. ئه‌و شۆڕشه‌ش له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئاپۆوه، شه‌هیدانمان، له‌لایه‌ن گه‌لى رۆژئاواى کوردستانه‌وه، که هه‌تاهه‌تایه دڵسۆزى رێبه‌ر ئاپۆن، ئافرێنراوه. ئه‌و شۆڕشه، که رێبه‌ر ئاپۆ بناغه‌که‌ى داناوه، هه‌روه‌ها ده‌بێته شۆڕشى یه‌که‌م و به‌رچاوى پارادیگماى کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک (ژینگه‌پارێزی)، ئازادیخوازیى ژن له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئاپۆوه. ئه‌و شۆڕشه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، که عه‌قڵییه‌تى ده‌سه‌ڵاتخوازی، ده‌وڵه‌تخوازی، ده‌ستپۆتیک (ملهوڕی)، پیاوسالاریى تیادا باڵاده‌سته، بووه‌ته ناوه‌ند و مه‌ڵبه‌ندێکى دیموکراسی. بووه‌ته شۆڕشێک، که نه‌ک ته‌نها گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌ڵکو هه‌موو گه‌لانى جیهان روویان تێکرد، هه‌موو مرۆڤایه‌تیه‌تیى هێنایه جۆش و خرۆش. بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مرۆڤایه‌تی، هیوا و ئومێدى بۆ ژیانى نوێ و ئازاد و دیموکراسى گه‌ش کردووه.
له هه‌موو لایه‌کى جیهانه‌وه مرۆڤه‌کان به‌شدارى شۆڕش بوون
ئه‌و شۆڕشه چۆن له پێش هه‌موو شتێکه‌وه شۆڕشى گه‌لانى کورد، عه‌ره‌ب، سوریانى و هه‌موو گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته، له هه‌موو شوێنه‌کانى جیهانه‌وه ژنان و گه‌نجانى به بڕوا و به‌هێز هاتن و به‌شدارى بوون، شه‌هید بوون و بوونه رێبوارى ئه‌و رێگایه. ئه‌و ئینته‌رناسیۆنالیستانه هێڵى کۆمه‌ڵگه‌بوون، دیموکراتیک و ئازادیخوازیى شۆڕشى رۆژئاوایان ئافراند. هه‌وێنى شۆڕش ئه‌و شه‌هیده ئینته‌رناسیۆنالیستانه‌ن.
نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتیک، کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتیک، ئازادیى ژن، خوشک و برایه‌تیى گه‌لان، سیستمى کۆنفیدراڵیى دیموکراتیک و به‌ده‌ر و دووربوون له ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تبوون به‌ها و نرخه سه‌ره‌کییه‌کانى شۆڕشن. ژنان مۆرى خۆیان له‌سه‌ر سیستمى دیموکراتیک و کۆمه‌ڵگه‌بوون داوه. له‌و رووه‌وه شۆڕشى رۆژئاوا له پێش هه‌موو شتێکه‌وه شۆڕشى ژنانه. ئێستاش ستونى سه‌ره‌کیى شۆڕش دایکان و ژنانن. له دژى هه‌ر جۆره هێرشێک له پاراستن له‌سه‌ر هێڵى رێبه‌رایه‌تى له به‌ره‌ى پێشه‌وه جێگا ده‌گرن. ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ى پێشه‌نگایه‌تیى بۆ شۆڕشى رۆژئاوا ده‌که‌ن ژنانى کورد، عه‌ره‌ب و سوریانین. ژنان له گه‌لانى رۆژئاوا و باکوور – رۆژهه‌ڵاتى سوریا بوونه‌ته خاوه‌نى ئه‌و شکۆیه، که سه‌ره‌تا و له پێشه‌وه شۆڕشى ژنانیان پێکهێناوه. ئێمه به جۆش و خرۆشى ئازادیى و دیموکراسیمان سڵاو له هه‌موو دایکان و ژنان ده‌که‌ین، که پشتیوانى و خاوه‌ندارى له شۆڕش ده‌که‌ن.
شۆڕشى رۆژئاوا له ٩ ساڵدا بووه شۆڕشى مرۆڤایه‌تی. پێشه‌نگایه‌تیى تێکۆشان له دژى داعشى دژ به مرۆڤایه‌تیى کردووه و به‌و شێوه‌یه و له‌و رێگه‌یه‌وه خزمه‌تێکى گه‌وره‌ى به مرۆڤایه‌تى کردووه. ئه‌وه‌ى داعشى سه‌ره‌ونخونکرد شۆڕشى رۆژئاوا و گه‌لانى باکوور – رۆژهه‌ڵاتى سوریایه. هه‌موو مرۆڤایه‌تى زۆر شت قه‌رزدارى شۆڕشى رۆژئاوایه. له‌و رووه‌وه شۆڕشێکى وه‌هایه، که شایانى ئه‌وه‌یه هه‌موو مرۆڤایه‌تى خاوه‌ندارى و پشتیوانیى لێ بکات. بێ شک و گومان مرۆڤایه‌تى خاوه‌ندارى و پشتیوانیشى لێده‌کات، به‌ڵام شایانى ئه‌وه‌یه مرۆڤ زیاتر پشتیوانى و خاوه‌نداریى لێ بکات.
هێرش و کۆمه‌ڵکوژییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر رۆژئاوا و هێرش و کۆمه‌ڵکوژییه بۆ سه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی، چونکه ئه‌و شۆڕشه هى هه‌موو مرۆڤایه‌تییه. له ١٠ هه‌زار زیاتر شه‌ڕڤانى پیاو و ژن له تێکۆشانى دژ به داعشدا شه‌هید بوون. ئه‌وانه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تى خوێنى خۆیان رژاندووه. به‌ڵام له دۆخێکى وه‌هادا، که گه‌ل خاوه‌ندارى له‌و شۆڕشه ده‌کات و له دژى داگیرکه‌ریى ده‌وڵه‌تى تورک وه‌ستانه‌ته‌وه، ئه‌مریکا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و زۆرێک له ده‌وڵه‌تان، که زیانه‌کانى داعش گه‌یشتووه‌ته ئه‌وانیش، له به‌رامبه‌ر ئه‌و داگیرکه‌رییه‌دا بێده‌نگن، یان به هه‌ڵوێستى خۆیان ئه‌وه‌یان قبوڵ کردووه و هانده‌رى ئه‌و داگیرکه‌رییه بوون. به‌و شێوه‌یه بوونه خاوه‌نى بێ ئه‌خه‌لاقانه‌ترین هه‌ڵوێست له مێژوویى مرۆڤایه‌تیدا.
داعش و کۆمارى تورکیاى گه‌وره هاوکاری، هه‌ڕه‌شه له شۆڕشى رۆژئاوا و سیستمى باکوور – رۆژهه‌ڵاتى سوریا ده‌که‌ن
هێشتا داعش و گه‌وره هاوکارى داعش و ژماره‌یه‌کى زۆر هێز هه‌ڕه‌شه له شۆڕشى رۆژئاوا و سیستمى دیموکراتیکى باکوور – رۆژهه‌ڵاتى سوریا ده‌که‌ن. له‌و رووه‌وه پاراستنى ئه‌و شۆڕشه ئه‌رکێکى به په‌له و خێرایه. له پێش هه‌موانه‌وه ده‌بێت گه‌لانى باکوور – رۆژهه‌ڵاتى سوریا و هه‌موو مرۆڤایه‌تى به‌رگرى له‌و شۆڕشه بکه‌ن. ده‌بێت مرۆڤ ئه‌وه بزانێت له قۆناغى پاراستنى شۆڕشدا هه‌موو گۆڕه‌پانه‌کانى ژیان به‌پێى دۆخى پاراستنى شۆڕش به رێکخستن ده‌کرێت و ده‌بێت بکرێت و دروست بکرێت. هیچ هێزێک به‌و گه‌له ناوێرێت، که خۆى بۆ پاراستنى شۆڕش به رێکخستن کردووه. جارێکی‌تر بۆ ئه‌وه‌ى داگیرکه‌ریى سه‌ر عه‌فرین، سه‌رێکانى و گرێ سپى روونه‌دات، به دڵنیاییه‌وه ده‌بێت مرۆڤ بگات به راستیى شه‌ڕى شه‌ڕکه‌ر. شۆڕش و تێکۆشانى ئازادى راست و هه‌ڵه‌کان، دۆست و دوژمنان، وڵاتپارێزان و خائینان روون و دیارى ده‌کات. گه‌لى رۆژئاوا له ناو ئه‌و شۆڕشه گه‌وره‌یه‌دا فیداکاریى گه‌وره و خیانه‌تیشیان بینی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌موو کات له دژى خیانه‌ت هه‌ڵوێستى روونى داناوه. ئێستاش له به‌رامبه‌ر گه‌لى کوردستان خاوه‌ن هه‌ڵوێستێکى نمونه‌ییه. به هه‌ڵوێستى خۆیان له دژى داگیرکه‌ریى ده‌وڵه‌تى تورک به‌رامبه‌ر به داگیرکه‌ریى گه‌لى کوردستان نمونه‌ییه. ئێمه به رێزه‌وه سڵاو له‌و هه‌ڵوێستانه‌یان ده‌که‌ین.
گرینگه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست شۆڕشى دیموکراتیک رووبدات و ببێت به نمونه. سه‌ربارى هه‌موو هێرشه‌کان ئه‌گه‌ر ئه‌و شۆڕشه گه‌یشتبێته ده‌هه‌مین ساڵى خۆی، ئه‌وه په‌یوه‌ندیى به کاراکته‌رى ئازادیخواز و دیموکراتیکى ژنانه‌وه هه‌یه. هه‌تاکو به کۆمه‌ڵگه‌دا دیموکراتیکبوون بڵاوبێته‌وه و تیادا قوڵ بێته‌وه ره‌گ دابکوتێت گه‌ل به‌هێز ده‌بێت، شۆڕش وه‌ها ده‌توانێت به‌ره‌نگارى هه‌موو سه‌ختى و دژوارییه‌ک ببێته‌وه. گه‌وره‌ترین هێزى شۆڕشى رۆژئاوا بۆ خسڵه‌ته دیموکراتیکه‌که‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و خسڵه‌ته ئه‌و گه‌له به‌هێز ده‌کات. گه‌لى کوردیش له دژى هێرشه‌کان قوربانییه‌که‌ى هه‌رچیه‌ک بێت ده‌یدات و له دژى هێرشه‌کان ده‌وه‌ستێته‌وه. شۆڕشى رۆژئاوا به تایبه‌تمه‌ندیى ئازادیخوازیى ژن و کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتیک، وه‌ک شۆڕشێک، که سۆسیالیزمى تیادا به‌رچاوه بۆ هه‌موو گه‌لانى چه‌وساوه ده‌بێته رووناکی.
شۆڕشى رۆژئاوا ره‌نگ و شێوه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى گۆڕی
به شۆڕشى رۆژئاوا نه‌ک ته‌نها ره‌نگ و شێوه‌ى رۆژئاوا و سوریا، به‌ڵکو سه‌رتاسه‌رى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گۆڕدرا. هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌کان به شێوه‌یه‌کى رادیکاڵ ده‌گۆڕێت. کاریگه‌رییه‌که‌ى له ١٠ ساڵى داهاتووى به‌رده‌ماندا زۆر جوانتر و باشتر ده‌رده‌که‌وێت. گه‌لى کوردستان چۆن له گۆڕه‌پانه‌کاندا له گۆڕانکاریى گه‌وره‌دا ده‌ژی، ئه‌وا رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش ده‌گۆڕێت و زۆر دوور نابێت، که رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌بێته خاوه‌نى کاره‌کته‌رى دیموکراتیک.
ئێمه به رێزه‌وه سڵاو له گه‌لانى باکوور – رۆژهه‌ڵاتى سوریا ده‌که‌ین، که بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌بێته مۆدێل. ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین، که هێڵى رێبه‌ر ئاپۆ له هه‌موو شوێنه‌کاندا بچه‌سپێنن. کاتى ئه‌وه‌یه که "یه‌ک دوو رۆژئاواى زیاتر" دابمه‌زرێن".
