عه‌لى حه‌مه ساڵح: داهاتى هه‌رێم به‌شى مووچه‌ى ته‌واو ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند، ده‌نگۆیه‌ک هه‌یه بۆئه‌وه‌ى موچه‌ى مانگى (ته‌موز/7)ى فه‌رمانبه‌ران سه‌ره‌ڕاى هاتنى 200 ملیار دینار له‌به‌غداوه به‌لێبڕینى 21% دابه‌شبکرێت، به‌ڵام ئه‌م مانگه داهاته‌کانى هه‌رێمى کوردستان به‌شى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌ته‌واوى ده‌کات.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له تۆمارێکى ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند، ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه که ئه‌م مانگه‌ش موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌لێبڕینى 21% دابه‌شبکرێت، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ى حکومه‌ت موچه‌ى مانگێک دابه‌شبکات پێویستى به 895 ملیار دیناره، ئێستا داهات له‌م بڕه پاره‌یه زیاتره، ئه‌وه‌ى ئێستا له‌به‌رده‌سته به‌شى موچه ده‌کات به‌بێ لێبڕین.
عه‌لى حه‌مه ساڵح وتیشی، "داهاتى نه‌وت بۆ مانگى رابردو 514 ملیار دینار بوه، ئه‌م مانگه‌ش به‌غداش 200 ملیار دینارى ره‌وانه‌کردوه، له‌گه‌ڵ 20 ملیارى هاوپه‌یمانان، کۆى گشتى ئه‌م پارانه‌ش ده‌کاته 734 ملیار دینار به‌بێ داهاتى باج و گومرگ و رسومات، که‌واته بۆئه‌وه‌ى موچه به‌ته‌واوى بدرێت 162 ملیار دینار پێویسته، به‌دڵنیاییشه‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه".
ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه، "داهاتى ناوخۆ له مانگى (شوبات/2)ى ئه‌مساڵ، 743 ملیار دینار بوه، ئه‌گه‌ر به‌رێژه‌ى 40%ى داهاتى ناوخۆى مانگى رابردو بگه‌ڕێته‌وه، لێبڕین نامێنێت و پاره‌که به‌شى موچه‌ى ته‌واو ده‌کات و 213 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆى هه‌ولێریش ده‌مێنێته‌وه".
هاوکات باسى له‌وه‌شکرد، مانگى پێش‌و فشارمان کرد بۆ نه‌هێشتنى لێبڕینى موچه، پێیانوتین، "182 ملیار دینارمان که‌مه بۆیه لێبڕین لانابرێت"، به‌ڵام ئێستا 200 ملیار دینار ره‌وانه‌کراوه، بۆیه پێویسته که‌مپینى فراوان بکرێت له‌ئاستى په‌رله‌مانى و رایگشتى بۆئه‌وه‌ى به‌بێ لێبڕین موچه دابه‌شبکرێت.
