وته‌بێژى حکومه‌ت: بریار له‌باره‌ى کۆتایهێنان به لێبرینى مووچه ده‌ده‌ین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، تا کۆتایى هه‌فته بڕیارى کۆتایى له‌باره‌ى لێبڕینى موچه‌وه ده‌درێت.
جووتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به میدیاکانى پارتى راگه‌یاند:"وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم سه‌رقاڵى کۆکردنه‌وه‌ى داهاته بۆ دابه‌شکردنى موچه‌ى ئه‌م مانگه"، ده‌شڵێت، "هه‌موو هه‌وڵى حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه لێبڕینى موچه نه‌هێڵێت."
جووتیار عادل راشیگه‌یاند: "کارى له‌پێشینه‌ى حکومه‌ت دابه‌شکردنى موچه‌یه به‌بێ لێبڕین، به‌مه‌رجێک به‌غدا به‌رده‌وام بێت له ناردنى 200 ملیار دیناره‌که، نه‌ک مانگێک بدرێت و دواتر به‌ربه‌ستى بۆ دروستبکرێت."
له دواى چه‌ند مانگێک له ده‌ستبه‌کاربوونى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم، لێبڕینى موچه به‌رێژه‌ى 21٪ ده‌ستیپێکرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار