نرخی یەک بەرمیل نەوت ئەمڕۆ گەیشتە 73 دۆلار
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتە 73 دۆلار و 59 سەنت، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بەدوێنێ بەهاکەی بەجێگری مایەوە.
هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە 71 دۆلار 81 سەنت.
ئەمڕۆ وڵاتانی ئۆپێک پڵەس جارێکی دیکە بۆ بڕیاردان لە درێژکردنەوەی رێککەوتنی نێوانیان کۆدەبنەوە و هاودەنگییەکیش لەنێوان سعودیە ئیماراتدا هەیە کە رێکبکەون.
لەبارەی هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت لەماوەی چەند رۆژی رابردودا، ئاژانسی رۆیتەرز نوسیویەتی، رێکخراوی ئۆپێک نزیکبوەتەوە لەبڕیاری زیادکردنی هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و ئەوەش کاریگەریی لەسەر کەمبونەوەی نرخەکەی هەبوە.
بەهۆی کەمبونەوەی ژمارەی بەرچاوی توشبون بەکۆرۆنا لەچەند وڵاتێک و هەنگاونان بەرەو بوژاندنەوەی ئابوری، خواست لەسەر نەوت زیادیکردوە، ئۆپێکیش بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکان بەنیازە بڕیاری زیادکردنی هەناردەکردن بدات.
بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
