تەقە لەخانەوادەی سلێمان هەڵشۆیی دەکرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئەمشەو تەقە لە ماڵێک کراوە کە خانەوادەی سلێمان هەڵشۆیی تێدابووە و لێکۆڵینەوەش لەسەر رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئەمشەو کەسێک پاش ئەوەی لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دادەبەزێت بەچەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقەی لە ماڵێک کرد کە ئەو خانووە خێزان و خانەوادەی سلێمان هەڵشۆیی تێدابووە.

دەشڵێت، دوای رووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانیان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە دەستیپێکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت شوێنەواری ١٦ گولـلە بە خانووەکەوە هەیە و هیچ زیانێکی گیانیشی لێنەکەوتووەتەوە.

سلێمان هەڵشۆیی؛ هاوڵاتییەکی سنوری ئیدارەیی راپەڕینە، کە لە پێشتردا بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندن و وەرگرتنی پارە لە ژمارەیەک کەس دەستگیرکرا و لە ئێستاشدا لە زینداندایە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار