عەلی حەمەساڵح: تەنیا بەداھاتی فعلی خەزێنەی گشتی دەتواندرێت پاشەکەوت نەمێنێ

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمان رایگەیاند:" داھاتی پێویست ھەیە بۆ ئەوەی موچە بە بێ لێبڕین بدرێت، "تەنیا بە داھاتی فعلی کە ھاتوەتە خەزێنەی گشتی و لێرەدا بە وردەکاری و پشتبەشتن بە بەڵگەکان دەیخەینەڕو، دەسەلمێت کە دەتواندرێت پاشەکەوت نەمێنێ و پرۆژەی خزمەتگوزاریش دەستپێدەکاتەوە".
عەلی حەمەساڵح لەنوسینێکدا لەبارەی داهاتی هەرێم بۆ موچە بڵاویکردەوە، "بەڵێ داھاتی پێویست ھەیە بۆ ئەوەی موچە بە بێ لێبڕین بدرێت، بەبێ ئەوەی باسی نەمانی قاچاخی و کۆمپانیاکاری خاڵی سنوری و زیادبوونی داھاتی نەوت و وەرگرتنی باج لە ھەمو گەورە باجدەران بکەین، تەنیا بە داھاتی فعلی کە ھاتوەتە خەزێنەی گشتی و لێرەدا بە وردەکاری و پشتبەشتن بە بەڵگەکان دەیخەینەڕو، دەسەلمێت کە دەتواندرێت پاشەکەوت نەمێنێ و پرۆژەی خزمەتگوزاریش دەستپێدەکاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، پارەی پێویست بۆ موچە 896 ملیار دینارە، داھاتی نەوت بۆ خەزێنە مانگی پێشو 350 ملیۆن دۆلار بوە (بەرمیلێک 25 دۆلار) دەکاتە 514 ملیار دینار، 200 ملیار دینار بەغدا، 20 ملیار دیناری پارەی ھاوپەیمانان، واتە، بەبێ داھاتی ناوخۆ 82%ی موچە دابین بوەو بۆ پێدانی موچەی تەواو 162 ملیار دینار پێویستە لە داھاتی ناوخۆ.
عەلی حەمەساڵح باسی لەوەکردوە، "ئەگەر مانگی (شوبات/2)ی ئەم ساڵ بە پێوەر وەربگرین داھاتی ناوخۆ کە ھاتوەتە وەزارەتی دارایی بۆ تەمویلی موچە 373 ملیار دینار بوە، بڕی 161 ملیار دیناری سلێمانی کە 43% دەکات و بڕی 213 ملیار دیناری ھەولێرو دھۆک کە 53% دەکات".
