مەزڵوم کۆبانێ باسی شۆڕشی ڕۆژئاڤا دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)  رایگەیاند، شۆڕشی ڕۆژئاڤا "گەلی ئێمە و جیهانی لە تاریکیی داعش پاراست، بەڵام کاتی ئەوەیە کە ئەم شۆڕشە پیرۆز بکەین".

مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "کاتژمێر 8:00ی شەوی 18ی تەموزی 20212 بڕیاری ئەنجامدانی شۆڕشی رۆژئاڤامان دا، ئێمە ئەم ڕۆژە لە هەمو گەلی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا پیرۆز دەکەین". 

ئاماژەی بەوەشکردوە، شۆڕشی ڕۆژئاڤا "گەلی ئێمە و جیهانی لە تاریکیی داعش پاراست، بەڵام کاتی ئەوەیە کە ئەم شۆڕشە پیرۆز بکەین"، هاوکات پێشنیاری کردوە کەمپەینێک بۆ بەهێزکردنی تێکۆشان بۆ مسۆگەرکردنی داهاتوی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەست پێ بکەن.

کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لە 19ی (تەموز/7)ی 2012 کۆبانێ یەکەم هەنگاوی شۆڕشی هەڵینا و ئازاد کرا، دواتر بە ئازادکردنی دێریک و عەفرین رەوتەکە فراوانتر بو، ئیدی هەنگاو بە هەنگاو سەرانسەری رۆژئاڤای کوردستانی گرتەوە، ئەم بەرەوپێشچونی شۆڕشە هەر بەردەوامە، سەرەتا سێ کانتۆن (جزیرە، کۆبانێ، عەفرین) دامەزران، لەسەر ئەو بنەمایەش سیستەمی خۆبەڕێوەبەریی دامەزرا، دواتر بە ئازادکردنی گرێ سپی و بەستنەوەی هەردو کانتۆنی جزیرەو کۆبانێ پێکەوە، شۆڕش پێی نایە قۆناغێکی ترەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ناوچە داگیرکراوەکانی وەک حەسەکە، هۆل، شەدادی، مینبج، تەبقە، رەققەو باکورو رۆژهەڵاتی دێرەزور یەک لەدوای یەک ئازاد کران، سیستەمی خۆبەڕیوەبەریی هەنگاو بە هەنگاو جێی خۆی گرت، ئێستاش رێکخستنی بەڕێوەبەرێتی باکورو رۆژهەڵاتی سوریا نوێئەکرێتەوە، ئەنجومەنی گشتی و ئەنجومەنی هەرێمەکان رێکئەخرێنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار