حکومه‌تى هه‌رێم 13 ملیار دینار بۆ به‌نداوه‌کان ته‌رخان ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاوى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، حکومه‌تى هه‌رێم بڕى 13 ملیار‌و چل ملیۆن دینارى بۆ ته‌واوکردنى پرۆژه‌ى دروستکردنى 12 به‌نداو له هه‌رێمى کوردستان ته‌رخان کرد که به‌شێوه‌ى نه‌ختینه و قۆناغ له‌لایه‌ن سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم خه‌رج ده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 18ى ته‌موزى 2021، بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیرى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاوى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێکدا باسى له‌وه‌کردوه، دوابه‌دواى هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى دیارده‌ى وشکه‌ساڵی، هه‌روه‌ها بۆ ئاراسته‌کردنى پاکێجى پێشنیار و چاره‌سه‌رى و داواکارییه‌کان بۆ به‌ردیدى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، حکومه‌ت ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خه‌رجکردنى بودجه‌ى ته‌واوکارى به‌نداوه‌کان ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، له به‌روارى 2021/7/12 به‌فه‌رمانى ژماره (8439) سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان به‌فه‌رمى ره‌زامه‌ندى داوه له‌سه‌ر دابینکردن و خه‌رجکردنى بڕى 13 ملیار و چل ملیۆن دینار بۆ ته‌واوکردنى پرۆژه‌ى دروستکردنى به‌نداوه‌کان له هه‌رێمى کوردستان.
لیستى ناو و شوێن پرۆژه‌که‌کان
