وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم زه‌نگى مه‌ترسیدار لێ ده‌دات
رێنماییه‌کان توندتر ده‌کرێته‌وه... تووشبوان له24 کاتژمێرى رابردوودا زیادیان کردووه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماده‌کارى زیاتر ده‌کات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وى شه‌پۆڵێکى نوێ و هه‌ڵکشانێکى به‌رزى ته‌شه‌نه‌کردنى نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆنا ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا هه‌زارو 456 تووشبووى نوێ تۆمار کران.
که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاندووه که له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ تیمى ڕێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى WHO و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانى پاراستنى ته‌ندروستى له ڕۆژى پێنجشه‌ممه 2021/7/15 دواى هه‌ڵسه‌نگاندنى بارودۆخى نه‌خۆشى کۆڕۆنا و پڕۆسه‌ى ڤاکسین و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى و چاره‌سه‌ری، بڕیاردرا به گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى زیاتر بۆ جێبه‌جێکردنى ڕێکاره‌کانى په‌تازانى و خۆپارێزى و هۆشیارى و ده‌ستنیشانکردن و چاره‌سه‌رکردن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که له‌گه‌ڵ ئاماده‌کردنى ڕاسپارده‌کان بۆ لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆڕۆنا له هه‌رێمى کوردستان به‌مه‌به‌ستى بڕیاردان و جێبه‌جێکردنى مه‌رجه‌کانى ته‌ندروستى و توندوتۆڵکردنه‌وه‌ى ڕێنمماییه‌کانى خۆپارێزى له‌لایه‌ن داموده‌زگاکانى په‌یوه‌ندارى حکومى و تایبه‌ت.
