ته‌ندروستى سلێمانى داوا له‌هاوڵاتیان ده‌کات ڤاکسین وه‌ربگرن
حه‌وت تووشبووى کۆرۆنا ئه‌مڕۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 121 که‌سى دیکه له‌ژێر ئۆکسجین و چاودێرى چڕدان

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى ئاشکرایده‌کات، 157 تووشبوى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌کانى تایبه‌ت به‌کۆرۆنادان‌و حه‌وت توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆیه داوا ده‌کرێت هاوڵاتیان ڤاکسین وه‌ربگرن.
ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه 18ى ته‌موزى 2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ڕایگه‌یاندووه که ئه‌مڕۆ 26 توشبووى کۆرۆنا داخڵى نه‌خۆشخانه‌کانى تایبه‌ت به‌کۆرۆنا کراون‌و 20 توشبووش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
هه‌روه‌ها به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى 157 توشبوى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌دان‌و 121 توشبوشیان له‌ژێر ئۆکسجین‌و 10ى دیکه‌ش له‌ژوورى چاودێرى چڕدان.
هاوکات ئه‌وه‌ش ئاشکرا کراوه که 15 توشبوو له‌ژێر ئامێرى cpap دان‌و حه‌وت توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌باح هه‌ورامى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له‌په‌یجى خۆى له‌فه‌یسبوک نوسیویه‌تی:"هیوادارم پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌کان بن‌و خۆتان بپارێزن له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا‌و زیاتر بڕۆن به‌ده‌م وه‌رگرتنى ڤاکسینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ژیانى خۆتان‌و ئازیزانتان سه‌لامه‌ت بێت، هه‌میشه له‌ش ساغ‌و ته‌ندروست بژین".
