وه‌زاره‌تى کاره‌با راگه‌یه‌ندراوێک بڵاوده‌کاته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له سبه‌ینێ دووشه‌ممه 19ى مانگه‌وه تا رۆژى هه‌ینى 23ى ئه‌م مانگه، کارى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆزه‌وه راده‌وه‌ستێت.
عه‌لى ئیسماعیل ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى پێوه‌رى زیره‌ک له وه‌زاره‌تى کاره‌با له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که پاش ته‌واوبوونى پشووه‌کانى جه‌ژن، پرۆژه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌کى کاره‌با له رۆژى شه‌ممه، 24ى ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
هاوکات له‌باره‌ى به‌شداریکردنى هاوڵاتیان له پرۆسه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌که‌وه، ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو تا ئێستا زیاتر له نیوه‌ى هاوبه‌شانى کاره‌با بوونه‌ته خاوه‌ن پێوه‌رى زیره‌ک.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار