داوا له‌سه‌رۆکى هه‌رێم ده‌کرێت له چه‌ژندا لێبوردن بۆ سزادراوانى بادینان ده‌ربکات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌شێک له که‌سوکارى سزادراوانى بادینان ئومێدێکیان ماوه که نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌سه‌ڵاته‌کانى به‌کاربێنێت و لێبورینێکى تایبه‌ت سزادراوانى بادینان ده‌ربکات.
که‌سوکارى هاریوان عیسا یه‌کێک له سزادراوه‌کانى بادینان رایگه‌یاند که:" دووه‌م جه‌ژنه که هاریوان له‌گه‌ڵمان نه‌بێت، بۆیه چاوه‌ڕوانین به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه هاریوان و هاورێکانى ئازاد بکرێن و بگه‌ڕێنه‌وه نێو که‌سوکاره‌کانیان".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که ئومێدیان به نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانه تا لێبوردن بۆ سزادراوان ده‌ربکات.
پێشتر ره‌حمان غه‌ریب، رێکخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ بۆ ئازادى راگه‌یاندن له به‌یاننامه‌یه‌کدا هه‌مان داواى ئاراسته‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان کرد تا لێبوردنى تایبه‌ت بۆ سزادراوانى بادینان ده‌ربکات.
