وەزارەتی کارەبا: رۆژانی جەژن 14 کاتژمێر کارەبا دەدەینە هاوڵاتیان

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند:" لە جەژندا 14 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دەدەن، ئەمەش بەراورد بە رۆژانی رابردوو یەک بۆ دوو کاتژمێر پێدانی کارەبا کەمدەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ته‌مموزی 2021، وەزارەتی کارەبای هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی سێ هەزار و 400 مێگاوات کارەبا، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەبا دەدەنە هاوڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەم مەبەستە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەكانی كۆنتڕۆڵی كارەبای پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم وێستگەگانی بەرهەمهێنانی كارەبا، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، ھەرێمی کوردستان لە وەرزی گەرمادا، پێویستیی بە چوارهەزار و 200 تا چوار هەزار و 500 مێگاوات کارەبا ھەیە.

هەفتەی رابردوو، وەزارەتی کارەبای هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، "بڕیارە لە رۆژی 15 تەمموز یەکەیەکی دیکەی بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاربخرێت، کە بەرەو پێدانی 16 کاتژمێر کارەبا لە رۆژێکدا هەنگاو دەنێین".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار