فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فرۆِكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا پابه‌ندی خۆی به جێبه‌جێكردنی به رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دووپات ده‌كاته‌وه و رایگه‌یه‌نێت، چوون و هاتنه‌وه له‌سه‌فه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستان له ژێر رێنماییه‌كان ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیدا هاتووه: "له‌به‌ر رۆشنایی بارودۆخی ئێستای كۆڤید 19 و بوونی رێنمایی جیاواز له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق و پرسیار كردنی زۆری ھاوڵاتیان ھه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی رێنمایه‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه له حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ رۆشتن یان ھاتنه‌وه له‌سه‌فه‌ر له‌ژێر چاودێری تیمه‌كانی ته‌ندروستی".
ده‌شڵێت: "لێره‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه كۆمپانیاكان به‌رپرسن له‌ھه‌ر رێنمایه‌ك كه جێبه‌جێبكرێت له وڵاتانی ده‌ره‌وه و پێویسته ھاوڵاتیانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێم ئاگادار بكه‌نه‌وه له ھه‌ر رێنمایه‌ك یان رێگریه‌ك كه دروست ده‌بێت له كاتی سه‌فه‌ر كردنیاندا بۆیه به باشمان زانی دوباره رێنمایه‌كان بخه‌ینه‌وه به‌ر چاوی ھاوڵاتیان".
ده‌قی رێنماییه‌كان:
1- بۆ ڕۆشتن: له كاتی سه‌فه‌ر كردنی ھاووڵاتیی پێویسته پشكنینی كۆڤید 19ی كردبێت و به «negative» ده‌رچوبێت پێش كه‌متر له 72 كاتژمێر جا ڤاكسینی وه‌رگرتبێت یان وه‌ری نه‌گرتبێت و فڕۆكه‌خانه ھیچ پاساوێك قبوڵ ناكات به‌وه‌ی ھاوڵاتی له وڵاتی ده‌ره‌وه ھاتبێته‌وه رێگه‌ی پێ ئه‌ده‌ن یا نا ئه‌وه به‌رپرسیارێتی فڕۆكه‌خانه نییه.
2- بۆ ھاتنه‌وه: ئه‌و ھاوڵاتیه‌ی به‌ڵگه‌ی پشكنینی «negative» یان به‌ڵگه‌ی ھه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی ھه‌ڵگرتبێت ڕێگه پێدراوه و به ئاسایی داخڵی ھه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
وه ئه‌و كه‌سه‌ی ھیچ به‌ڵگه‌یه‌كی پێ نیه تیمه‌كانی ته‌ندروستی پشكنینی بۆ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن پێش داخڵ بوونی بۆ ھه‌رێمی كوردستان.
تێبینی:
1- كۆمپانیاكان به‌رپرسن له پێدانی زانیاری پێویست به ھاوڵاتیان كه له سه‌ر ھێڵه‌كانیان سه‌فه‌ر ئه‌كه‌ن و به‌رپرسیاریتی ھه‌ر كێشه‌یه‌ك به‌ده‌ر له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان.
2- سه‌باره‌ت به مناڵان تا ته‌مه‌نی (10) ساڵ پێویسته تیمه‌كانی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ھێڵی ئاسمانی ھه‌ماھه‌نگ و ڕاوێژ بكه‌ن له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ڕێنمایانه كه له وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌رچووه سه‌باره‌ت به ڕێگه پێدان یان ڕێگری كردن له سه‌فه‌ر كردنی ئه‌و مناڵانه.
لێره‌دا جه‌خت ده‌كێنه‌وه فڕۆكه‌خانه به‌رپرس نیه له ڕێگرتنی مناڵان له لایه‌ن ھێڵه ئاسمانیه‌كانه‌وه تكایه.
