وه‌زیرى ته‌ندروستى: دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیەنین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ته‌ندروستى ڕایگه‌یاند:' له‌دوێنێوه تاوه‌كو كاتژمێر 12ى شه‌وى ڕابردوو نزیكه‌ى 2000 هه‌زار توشبوى نوێ تۆماركراوه". هۆشداریشیدا له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ندنه‌بن‌و دۆخه‌كه‌ش وه‌ك ئێستا به‌ره‌و مه‌ترسى بڕوات، ئه‌وا ئه‌وكات به‌ناچاریه‌وه ژیان ڕاده‌گیرێته‌وه.
وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردودا له‌هه‌رێمى كوردستان 1985 توشبوى نوێ له‌دوێنێوه تاوه‌كو 12ى شه‌وى ڕابردوو تۆماركراوه.
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، هه‌ر له‌دوێنێوه تاوه‌كو كاتژمێر 12ى شه‌وى ڕابردوو، 19 هاوڵاتى هه‌رێم به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌وته‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى، دۆخى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان تادێت به‌ره‌و مه‌ترسى ده‌ڕوات‌و جۆره نوێكه‌ى كۆرۆناش زۆر مه‌ترسیدارو خێرایه له‌گواستنه‌وه‌و بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانیش وه‌كو یه‌كه.
له‌په‌یامێكیشدا هۆشداریدا له‌وه‌ى، "تكاده‌كه‌ین خۆپارێزى بكه‌ن‌و با نه‌گاته ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه ژیان بوه‌ستێنینه‌وه، تكایه ئێستا ڕه‌چاوى خۆپارێزى‌و بڕیاره‌كان بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا ئه‌وكات دۆخه‌كه ده‌چێته قۆناغێكى نوێوه‌و له‌ده‌ستى هه‌موان ده‌رده‌چێت".
ئه‌وه‌شى وت:"له‌سلێمانى‌و سه‌رجه‌م پارێزگاكانى دیكه له‌ئاماده‌كاریداین بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه گه‌وره‌كان جارێكى دیكه ئاماده‌بكرێنه‌وه بۆ توشبوانى كۆرۆنا، ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ر نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ره ته‌نهاو ته‌نها خۆپارێزیه".
