چوار په‌رله‌مانتار کێشه‌ى که‌مى غاز له‌گه‌رمیان و به‌شێک له‌سلێمانى چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
چوار ئه‌ندامى فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى هیوا ده‌ڵێت گرفتى غاز له‌گه‌رمیان و به‌شێک له سلێمانى چاره‌سه‌رکراوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بوونه‌ته که‌فیل.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى چوار په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى هیوا:
گرفتى غاز له‌گه‌رمیان و به‌شێک له سلێمانى چاره‌سه‌رکرا
پاش به‌دواداچونمان بۆ کێشه‌ى گرانبونى و که‌مبونه‌وه‌ى غاز له گه‌رمیان و هه‌ندێ ناوچه‌ى سلێمانی، توانیمان بگه‌ینه ئه‌نجامێک و کێشه‌ى ژماره‌یه‌ک کارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى غاز چاره‌سه‌ر بکه‌ین، خۆشمان وه‌ک ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار ببینه که‌فیل تا به‌ر له جه‌ژن دابه‌شکردنى غازى شلى ماڵان نه‌وه‌ستێ و گرفتى که‌مى غاز دروست نه‌بێت، پاش جه‌ژنیش له‌رێگه‌ى حکومه‌تى خۆجێیى کێشه‌ى کارگه‌کانى غاز و وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین.
له ئێستاش هه‌وڵه‌کانمان چرکردۆته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى گرفتى به‌نزین به هاوکارى حکومه‌تى فیدڕاڵ.
غالب محمد عه‌لی
ئه‌حمه‌د حه‌مه ره‌شید
سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین
رێبوار که‌ریم مه‌حمود
19 ى ته‌موز 2021
