بافڵ تاڵه‌بانى: دڵنیابن ئێستا یه‌کێتیه‌کى نوێ ھه‌یه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆزه‌وه په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتووه:" یه‌کێتییه‌کان، دۆستان و لایه‌نگران دڵنیابن ئێستا یه‌کێتییه‌کى نوێ هه‌یه، هه‌موومان خاوه‌نى یه‌کێتین و پێکه‌وه چه‌پکه گوڵه‌که گه‌شاوه‌تر ده‌که‌ین.
ده‌قى په‌یامى بافڵ تاڵه‌بانی:
به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایى له کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان، که‌س و کارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و کیمیاباران، که‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر و پێشمه‌رگه و تێکۆشه‌ره دێرینه‌کان و زیندانیانى سیاسى و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان ده‌که‌م. هیوادارام ئه‌م بۆنه‌یه ببێته مایه‌ى خێر و خۆشى و ئارامى بۆ هه‌موو لایه‌ک.
ئومێده‌وارم ئه‌م جه‌ژنه بکه‌ینه ده‌رفه‌تێک بۆ پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تمان و داڕشتنى ستراتیژێکى نوێى نیشتمانى له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه کوردییه‌کان تاوه‌کو پێکه‌وه به‌سه‌ر کێشه و گرفته‌کانمان زاڵ بین و پێکه‌وه بتوانین له ڕێى حکومه‌ته‌وه کێشه بنچینه‌ییه‌کانى وه‌ک مووچه و بژێوى خه‌ڵک و خزمه‌تگوزارى چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
ئێمه له یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان به سیاسه‌ت و ستراتیژێکى نوێوه په‌رۆشیى خۆمان بۆ یه‌کخستنى هێز و تواناکان بۆ خزمه‌تکردنى هه‌رێمه‌که‌مان ده‌رده‌بڕین و باوه‌ڕى ته‌واومان به یه‌کڕیزى گه‌له‌که‌مان هه‌یه له‌پێناو ئاینده‌یه‌کى گه‌شتر و ئاوه‌دانى زیاتر.
ده‌مه‌وێت له‌م ده‌رفه‌ته‌دا دووپاتى بکه‌مه‌وه که یه‌کێتى نوێ به‌رپرسیار ده‌بێت به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگه و خۆى به خاوه‌نى هه‌موو جیاوازییه‌کان ده‌زانێت. درێژه به سیاسه‌تى حه‌کیمانه‌ى سه‌رۆک مام جه‌لال ده‌ده‌ین و به گیانى لێبوورده‌ییه‌وه خه‌بات ده‌که‌ین بۆ کوردستانێکى نوێ.
یه‌کێتییه‌کان، دۆستان و لایه‌نگران دڵنیابن ئێستا یه‌کێتییه‌کى نوێ هه‌یه، هه‌موومان خاوه‌نى یه‌کێتین و پێکه‌وه چه‌پکه گوڵه‌که گه‌شاوه‌تر ده‌که‌ین.
درێژه به خه‌باتى مه‌ده‌نى و دیموکراسى و ئازادى ده‌ده‌ین و هه‌نگاوه‌کانمان ده‌خه‌ینه خزمه‌تى گشتی، که ئه‌مه‌ش ڕێگا دروسته‌که‌یه و له‌مه‌ودوا له هه‌موو کایه‌کانى ژیانى ڕێکخراوه‌یى په‌یڕه‌وى ده‌که‌ین.
دووباره جه‌ژنتان پیرۆز و هه‌ر شاد و سه‌رفراز بن.
بافڵ تاڵه‌بانی
هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان
