ملیۆنێک و 350 هه‌زار که‌س به هه‌شتاگ داواى به‌فه‌رمى ناساندنى رۆژئاڤا ده‌که‌ن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هه‌ڵمه‌تێکى به فه‌رمى ناساندنى ئیداره‌ى ڕۆژئاڤاى کوردستان له فه‌یسبووک و تویته‌ر ده‌ستیپێکردووه و تائێستا ملیۆنێک و 350 هه‌زار که‌س ته‌نیا له تویته‌ر، بڵاویانکردووه‌ته‌وه و ئامانجیانه کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دان به ئیداره‌ى ڕۆژئاڤادا بنێت.
شه‌وى ڕابردوو ئه‌نجومه‌نى میدیاى کۆمه‌ڵایه‌تیى کوردستان هاشتاگى به‌فه‌رمیى ناساندنى ستاتۆى ڕۆژئاواى کوردستانى به ناونیشانى (#Status4NorthAndEastSyria) له‌سه‌ر تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى تویته‌ر ڕاگه‌یاند.
به‌پێى ماڵپه‌ڕى (getdaytrends) هه‌تا ئێستا له‌سه‌ر ئاستى جیهان که‌مپه‌ینه‌که له هه‌شت وڵات زۆرترین پشتیوانیى کراوه، وڵاتى تورکیاش به‌پله‌ى یه‌که‌م دێت له‌سه‌ر ئاستى جیهان که زۆرترین به‌شداریى تۆمارکراوه.
١- تورکیا؛ ١٧٦ هه‌زار توویت
٢- سویتزله‌ندا؛ ١٧٠ هه‌زار توویت
٣- ئوسترالیا؛ ١٦٨ هه‌زار توویت
٤- ئه‌ڵمانیا؛ ١٦٤ هه‌زار توویت
٥- سوید؛ ١٦٨ هه‌زار توویت
٦- به‌لجیکا؛ ١٦٥ هه‌زار توویت
٧- فه‌ره‌نسا؛ ١٥٦ هه‌زار توویت
هه‌رچه‌نده ماڵپه‌ڕه‌که عێراقى تۆمار نه‌کردووه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى عێراقیش تائێستا ١٧٦ هه‌زار که‌س به‌شدارییان له هاشتاگه‌که‌دا کردووه و به‌شێکى زۆریش له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک بڵاویان کردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش پله‌ى هه‌شته‌مینى به‌ده‌ستهێناوه له‌کۆى ٢٠ زۆرترین بابه‌ته‌کانى ڕۆژى تۆڕى توویته‌ر.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه ئه‌مڕۆ ١٩ى ته‌مموزى ٢٠٢١ نۆ ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر ده‌ستپێکردنى شۆڕشى ڕۆژئاواى کوردستان له ساڵى ٢٠١٢، له ساڵى ٢٠١٥ه‌وه ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى باکور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا له ڕۆژئاواى کوردستان دامه‌زراوه.
ڕاگه‌یاندنى ئه‌م هاشتاگه مه‌به‌ست لێى به‌فه‌رمیى ناساندنى ستاتۆى ڕۆژئاواى کوردستانه له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیى و جیهانییه‌کان، دوێنێش مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ى گشتیى قه‌سه‌ده داواى له هه‌موو توێژه‌کان کرد به‌شداریى له هاشتاگه‌که‌دا بکه‌ن و پشتیوانیى له به‌فه‌رمیى ناساندنى ستاتۆى باکور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا بکه‌ن.
هاشتاگ-بۆ داننان به ڕۆژئاوا