ئەمریکا: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی کاری رۆژنامەوانانی سەربەخۆ لە سەرانسەری جیهاندا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند:" ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی کاری رۆژنامەوانانی سەربەخۆ لە سەرانسەری جیهاندا".

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە توویتەر نووسیویەتی، "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی کاری رۆژنامەوانانی سەربەخۆ لە سەرانسەری جیهاندا و کاری رۆژنامەوانانی سەربەخۆ کارێکی پێویست و فەرامۆشنەکراوە".

بلینکن راشیگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەرگیز چاوپۆشی لەو هەوڵانە ناکات کە مەبەست لێیان ترساندن یان بێدەنگکردنی رۆژنامەڤانانی لەدواوە بێت".

لە سەرەتای تویتەکەیدا بلینکن ئاماژەی بە گفتوگۆکردنی لەگەڵ مەسیح عەلینژاد، خانمە رۆژنامەڤانی ئێرانی دانیشتووی ئەمریکای کرد و بە گفتوگۆیەکی باش ناوی برد.

چەند رۆژێک لەمەوبەر، ئێف بی ئای ئەمریکا ئاشکرایکرد ئێران لە هەوڵی ئەوەدا بووە  رۆژنامەوانێکی ئێرانی دانیشتووی نیویۆرک بفڕێنێت، پاشان مەسیح عەلینەژاد ئاشکرایکرد ئەو کەسەی کە ئێران ویستویەتی بیفڕێنێت و بەرەو ئەو وڵاتە بباتەوە ئەو بووە.ەخێر ناتوانن، بۆیە منیش وازناهێنم".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار