نێچیرڤان بارزانی: نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌رێم بۆ پێشوازی له بریندارانی تەقینەوەکه‌ی سه‌در ئاماده‌ن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: " نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ پێشکه‌شکردنی هه‌موو یارمه‌تی و هاوکارییه‌کی پێویستی پزیشکی و پێشوازی له برینداران ئاماده و کراوه‌ن".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "زۆر به تووندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌که‌م که به بۆمبێکی چێنراو بازاڕێکی شاری سه‌دری له به‌غدا کرده ئامانج و له ئه‌نجامدا ده‌یان هاوڵاتی شه‌هید و بریندار بوون".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی که‌سوکاری قوربانییان کردووە، هیوای زوو چاکبوونه‌وه‌شی بۆ برینداران خواستووە.
نێچیرڤان بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت: "نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ پێشکه‌شکردنی هه‌موو یارمه‌تی و هاوکارییه‌کی پێویستی پزیشکی و پێشوازی له برینداران ئاماده و کراوه‌ن".
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 19-7-2021 تەقینەوەیەک لە بازاڕی وحێلاتی ناوچەی سەدری بەغدا روویدا. بە گوتەی بەرپرسێکی ئەمنی، کە قسەی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس کردووە، لە تەقینەوەکەدا 18 کەس گیانیان لەدەستداوە.
دوای تەقینەوەکە بە فەرمانی مستەفا کازمی، ئەو فەرماندەیەی پاراستنی بازاڕەکەی ناوچەی سەدری لە بەغدا لە ئەستۆ بووە، لەکارەکەی دوورخرایەوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
زۆر به توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌که‌م که ئه‌مڕۆ به بۆمبێکی چێنراو بازاڕێکی شاری سه‌دری له به‌غدا کرده ئامانج و له ئه‌نجامدا ده‌یان هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون.
پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی که‌سوکاری قوربانییان ده‌که‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم، هیوای زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم. خوای مه‌زن گیانی شه‌هیدان به هه‌شت شاد بکات و سه‌بووریی خانه‌واده و که‌سوکاریان بداته‌وه.
نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ پێشکه‌شکردنی هه‌موو یارمه‌تی و هاوکارییه‌کی پێویستی پزیشکی و پێشوازی له برینداران ئاماده و کراوه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
