شێخ نەهرۆ کەسنەزانی: كاری لەپێشینەمان لێكنزیككردنەوەی ئایینەكانە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی تەریقەتی کەسنەزانی رایگەیاند:" كاری لەپێشینەی تەریقەتی كەسنەزانی لێكنزیككردنەوەی ئایینەكانە".
لە راگەیەندراوێکدا بارەگای سەرۆکایەتی تەریقەتی کەسنەزانی بڵاویکردووەتەوە، "لەدانیشتنەكەدا شێخ نەهرۆ كەسنەزانی بانگهێشتی شاندەكەی کردووە بۆ ئامادەبون لە كۆنگرەی تەسەوفی جیهانی كە بەسەرۆكایەتی شێخ نەهرۆ لە هەرێمی كوردستان لەئایندەیەكی نزیكدا دەبەسترێت، بەئامادەبوونی دەیان هێمای تەسەوفی ناخۆیی و جیهانی".
هەر لە دانیشتنەکەدا شێخ نەهرۆ کەسنەزانی رایگەیاندووە:"كاری لەپێشینەی تەریقەتی كەسنەزانی لێكنزیككردنەوەی ئایینەكانە".
شەوی رابردوو، لە تەکیەی کەسنەزانی لە شاری سلێمانی، ئەمپا ئەنتونیۆس، جێگری پاپای ڤاتیكان، محەمەد حەجازین،کۆنسوڵگەری گشتی میسر لە هەرێمی كوردستان، قەشە حەكیم شنۆدە، سەرۆكی ئەقباتیەكانی كوردستان و عیراق سەردانی سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهان شێخ نەهرۆ كەسنەزانیان كرد.
دواتریش جێگری پاپای ڤاتیكان و شاندی یاوەری بەشداریان لە مەراسیمی زیكری شەوی جەژنی قوربانی پیرۆز كرد، كە بەسەدان دەروێش و مورید ئامادەی مەراسیمەكەبوون.
