بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی دیکە بڵاودەکاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند:" مەترسییەکانی تیرۆر ماون و پێویست دەکات بە یەکڕیزی، تەبایی و ھەماھەنگی ھەموولایەک زاڵبین بەسەر کێشەکان، ھەماھەنگی و ھاریکاری ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان لە ھەموو کات پێویستترە بۆ سەرکەوتن بەسەر کێشە ئەمنییەکان و فەراھەمکردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر لەووڵات لەو پێناوەشدا وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی ھەموو پشتیوانی و ھەماھەنگییەکین بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش".

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی  لە راگەیەنراوێکدا پرسە و سەرەخۆشی  ئاراستەی بنەماڵەی قوربانیانی کردەوە تێرۆریستییەکەی ناوچەی سەدر لە بەغداد  دەکات.

دەقی راگەیەنراوەکە

وێڕای دەربڕینی پرسەوسەرەخۆشی بۆ قوربانییانی کردەوە تیرۆریستییەکەی ناوچەی سەدر لەبەغدا، ھیوای ھەرچی زووە بۆ چاکبوونەوەی برینداران دەخوازین.

بەتوندترین شێوەش ئیدانەی ئەم کردەوە نامرۆڤانەیە دەکەین کە ژمارەیەک ھاووڵاتی مەدەنی تێدا بوونە قوربانی.

ئەم رووداوانە ئەوەمان پێدەڵێت ھێشتا مەترسییەکانی تیرۆر ماون و پێویست دەکات بە یەکڕیزی، تەبایی و ھەماھەنگی ھەموولایەک زاڵبین بەسەر کێشەکان، ھەماھەنگی و ھاریکاری ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان لە ھەموو کات پێویستترە بۆ سەرکەوتن بەسەر کێشە ئەمنییەکان و فەراھەمکردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر لەووڵات، لەو پێناوەشدا وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی ھەموو پشتیوانی و ھەماھەنگییەکین بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش و گەیشتن بەدیالۆکی نیشتمانی بونیادنەرانە لەپێناو سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی زیاتر لەنێوان ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکاندا.

بەوھیوای ئاسایش و ئارامی زیاتر باڵبکێشێ بەسەر ووڵات و گەلماندا.

بافڵ تاڵەبانی

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار