قه‌ره‌یلان: هێزه‌کانى پارتى نه‌کشاونه‌ته‌وه و مه‌ترسیى تێنه‌په‌ڕیووه
"نامانه‌وێت هیچ حزبێک لاواز ببێت و هیواش ده‌خوازین یه‌کێتى کێشه ناوخۆییه‌کانى به به‌هێزییه‌وه چاره‌سه‌ر بکات"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
موراد قه‌ره‌یلان رایگه‌یاند:"هێشتا هێزه‌کانى په‌ده‌که(پارتى) له هه‌رێمه‌کانى گه‌ریلا نه‌کشاونه‌ته‌وه، بۆیه دۆخه مه‌ترسییداره‌که تێنه‌په‌ڕیووه و هه‌میشه گومانى ئه‌وه هه‌یه، که له شوێنێک هه‌ڵه‌یه‌ک ڕووبدات"، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" نامانه‌وێت هیچ حزبێک لاواز ببێت و هیواش ده‌خوازێت یه‌نه‌که کێشه ناوخۆییه‌کانى به به‌هێزییه‌وه، چاره‌سه‌ر بکات".
موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌ریى پارتى کرێکارانى کوردستان- په‌که‌که، له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى فورات، دوایین هه‌ڵویسته‌کانى پارتى خسته‌ڕوو.
ده‌قى وته‌کانى موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌ریى په‌که‌که:
له‌سه‌ر مه‌ترسیى هێنانى هێز له‌لایه‌ن په‌ده‌که‌وه بۆ هه‌رێمه‌کانى گه‌ریلا، قه‌ره‌یلان وتی: ئه‌مه دۆخێکى جدییه و زۆر گرنگه، که ئێستاش له ڕۆژه‌ڤدایه، ئه‌وه‌ى ئێمه له بانگه‌وازییه‌که‌ى پێشوومان باسمان کرد ڕاستییه‌که و سروشتى بوو، ئه‌وه‌ى ئاگامان لێى بوو باسمانکرد، دواى ئه‌وه، گه‌لى کورد له چوارپارچه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات هاتنه سه‌ر شه‌قام و که‌وتنه جوڵه، ڕۆشنبیر، هونه‌رمه‌ند، سیاسه‌تمه‌دار و زۆر که‌سى دیکه لێدوانیان دا و داواى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌ییان کرد و ڕاى گشتیى له‌سه‌ر دروست بوو، له‌م باره‌وه هه‌موو که‌سێک ڕه‌نجیاندا و هۆشیارانه مامه‌ڵه‌یان کرد، ئه‌مه ئه‌رکى وڵاتپارێزیى نه‌ته‌وه‌ییه، ده‌مه‌وێت جارێکى دیکه سوپاسیان بکه‌م و سڵاویان بۆ بنێرم.
“دۆخه مه‌ترسییداره‌که تێنه‌په‌ڕیوه”
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، قه‌ره‌یلان جه‌ختده‌کاته‌وه، که ئه‌و دۆخه مه‌ترسیداره تێنه‌په‌ڕیوه، “چونکه هێزه چه‌کداره‌کان هێشتاش له‌و جێگانه ماونه‌ته‌وه، بۆیه هه‌میشه گومانى ئه‌وه هه‌یه که له شوێنێک هه‌ڵه‌یه‌ک ڕووبدات، یان هه‌ندێک شت که مرۆڤ نایه‌وێت ڕووبدات، واتا مه‌ترسییه‌که بنبێ نه‌بووه”.
“چاوه‌ڕوانین قسه‌کان ببن به کردار”
هه‌روه‌ها، ئاماژه‌ى به قسه‌یه‌کى جه‌میل بایک کردووه، که چوارشه‌مه‌ى ڕابردوو وتی؛ “کاک مه‌سعود به هه‌ندێک که‌سى وتووه، که هێشتاش له‌سه‌ر به‌ڵێنى خۆمم، کورد به‌ده‌ستى کورد نه‌کوژرێت”، قه‌ره‌یلان وتی: هاوسه‌رۆکمان دڵخۆشیى و خۆشحاڵیى خۆى هێنایه زمان، ئه‌مه چوارچێوه‌یه‌کى گرنگ بوو که منیش به‌شدارى ده‌بم، بۆیه ئه‌و شتانه دووباره ناکه‌مه‌وه، ڕاگه‌یه‌ندراوى ده‌ستپێکمان هێشتاش له‌جێى خۆى دایه و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئێمه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵویستى خۆى ڕوون کردووه‌ته‌وه، هیوادارین له هه‌ردوو لاوه له‌م باره‌وه پێشکه‌وتن دروست بێت و هه‌ندێک ئه‌و دۆخه مه‌ترسیداره بگۆڕێت، یان ئه‌و شتانه‌ى ده‌وترێت به کرده‌وه نیشانبدرێت، له‌سه‌ر ئه‌مه ئێمه هێشتا چاوه‌ڕوانین.
“پیلانى تورکیا مه‌ترسییداره”
موراد قه‌ره‌یلان، هه‌روه‌ها وتی: ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یه‌وێت سنووره‌کانى فراوان بکات و ببێته ئیمپراتۆریه‌ت و ده‌وروبه‌رى خۆى داگیربکات، ئه‌م پیلانه شاراوه نییه، ئه‌مه پیلانێکى شۆڤێنی، نه‌ژادپه‌رستانه و داگیرکه‌رانه‌یه، له سه‌روویانه‌وه بۆ ئێمه‌ى کورد مه‌ترسیى هه‌یه، سیاسیه‌تى کورد ده‌بێت ئه‌مه له به‌رچاو بگرێت، په‌یمانى لۆزان بۆ ١٠٠ ساڵ واژۆکراوه و دوو ساڵى ماوه کۆتاییبێت، ئه‌م په‌یمانه بۆ کورد سووکایه‌تییه‌کى گه‌وره بوو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى کورد، گه‌لێکى له مێژینه‌ى ناوچه‌که بوو، نکۆڵیى لێ‌کرا و کوردستان کرا به چوار پارچه‌وه، له‌و کاته‌وه تا ئێستا له کوردستان تراژیدیاى گه‌وره، کۆمه‌ڵکوژی، ئه‌نفال و جینۆساید ڕوویداوه، که تا ئێستاش به‌رده‌وامه، به‌ڵام تورکیا ده‌ڵێت که له‌م په‌یمانه‌دا مافى خوراوه، بۆیه له هه‌وڵدایه ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنێته‌وه.
“بۆ ئه‌وه‌ى تووشى لۆزانێکى دیکه نه‌بین، پێویسته یه‌کبگرین”
قه‌ره‌یلان به‌رده‌وامیى به قسه‌کانى دا و وتی: ئێستا له چوارچێوه‌ى ئه‌و پلانه‌دا ده‌یه‌وێت میساقى میللى زیندوو بکاته‌وه، له بوارى سیاسیی، یاسایى و سه‌ربازییدا ئاماده‌کاریى بۆ ده‌کات، ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌یه، مسۆگه‌ر نییه هیچ سیاستمه‌دارێکى کورد ئه‌مه‌ى نه‌دیبێت، ئێستا له ناوچه‌که شه‌ڕى سێیه‌مى جیهانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌مووان ده‌زانن که دواى ئه‌م شه‌ڕه، ناوچه‌که سه‌رله‌نوێ دیزاین ده‌کرێته‌وه، بۆیه ده‌وڵه‌تى تورک و داگیرکه‌رانى دیکه‌ش له‌ناو هه‌وڵدان دان، ئێمه‌ى کوردیش بۆ ئه‌وه‌ى تووشى لۆزانێکى دووه‌م نه‌بین، بۆ ئه‌وه‌ى که وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک، سروشتیى و له‌سه‌ر خاکى خۆمان به ماف و ئازادیى بژین، پێویسته په‌رته‌وازه نه‌بین، پێویسته یه‌کبگرینه‌وه و خاوه‌ن ستراتیژیه‌کى هاوبه‌ش بین، واتا ستراتیژییه‌کى نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ین به‌مه، له‌جێى ده‌بێت خه‌ریکى یه‌کتر بین و له‌یه‌ک بده‌ین، خوێنى کورد به‌ده‌ستى کورد بڕژێت، ئه‌مه‌ش ١٠٠ ساڵى دیکه‌مان له کیس ده‌دات و زۆر شتمان له‌ده‌ست ده‌چێت و کاره‌سات ڕووده‌دات.
قه‌ره‌یلان به پێویستى ده‌زانێت”به ستراتیژییه‌کى هاوبه‌شه‌وه پێشوازیى له ٢٠٢٣ بکه‌ین، پێویسته یه‌کتر لاواز نه‌که‌ین، که‌س که‌س نه‌سڕێته‌وه، با سیاستى کورد به‌هێز بێت، پێویسته ئه‌م قۆناغه ڕاست بخوێندرێته‌وه، ئه‌م قۆناغه، قۆناغێکى ئاسایى نییه، قۆناغێکى ستراتیژییه، ئه‌وانه‌ى ستراتیژێکى ڕاست دانه‌ڕێژن و ڕاست نه‌ڕۆن، داده‌بڕێن، بۆیه پێویسته که‌س تاکتیکى بیر نه‌کاته‌وه، کێشه‌مان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ناتوانن یه‌کبگرنه‌وه با یه‌کتر لاواز نه‌که‌ن، ئێمه نامانه‌وێت هیچ حزبێک لاواز بێت، نامانه‌وێت که‌س په‌ده‌که لاواز بکات، نامانه‌وێت یه‌نه‌که له‌و کێشانه زیان ببینێت، هیوادارین یه‌نه‌که له‌و کێشه ناوخۆییانه‌دا به عه‌قلێکى سه‌لیم، نه‌ک به‌لاوازیی، به به‌هێزیى ده‌ربازى بێت”.
له به‌رده‌وامیى ئه‌و باسه‌دا قه‌ره‌یلان ده‌ڵێت: هه‌ڵویستى ده‌وڵه‌تى تورک دیاره، کورد به مه‌ترسییه‌ک بۆسه‌ر خۆى ده‌بینێت، به‌تایبه‌تیش، په‌که‌که، ڕۆژئاوا و پێگه‌ى باشوورى کوردستان به مه‌ترسیى بۆسه‌ر خۆى ده‌بینێت، واتا ناسنامه‌ى کورد بۆ ئه‌و مه‌ترسییه، پێشتریش سه‌دام وتبووى که کێشه‌م له‌گه‌ڵ کورددا نییه، کێشه‌م له‌گه‌ڵ پیشمه‌رگه‌یه، ته‌نانه‌ت ئۆتۆنۆمییشى دایه کورد، هه‌مان شت ئێستا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه دووباره ده‌بێته‌وه، هه‌ر که‌سێک له باکوور باسى دۆزى کورد، ئازادیى و زمانى کوردیى بکات ده‌بێت ئامانج، مۆرى په‌که‌که‌ى لێده‌ده‌ن، چاولێکه، دژى ئه‌وه بوو له ژاپۆن کوردیى بخوێندرێت، پێویسته ئێمه ئه‌م زیهنییه‌ته بخوێنینه‌وه و له به‌رامبه‌ریدا ڕێوشوێن بگرینه‌به‌ر، به پێچه‌وانه‌وه خه‌سارى گه‌وره به‌دواى خۆیدا دێنێت، بۆیه وتمان ئه‌مه کاره‌ساته، بۆیه یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى به گرنگ ده‌بینین”.
موراد قه‌ره‌یلان له کۆتاییدا داواکارییه‌که‌ى دووباره ده‌کاته‌وه، “هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارانى کورد، هه‌موو سه‌رکرده سیاسییه‌کانى کورد، هه‌مو که‌سه په‌یوه‌ندیداره‌کان هه‌وڵ بۆ یه‌کیتى نه‌ته‌وه‌یى بده‌ن، چونکه گه‌له‌که‌مان پێویستیى پێیه‌تی، بۆ داهاتوومان پێویستیمان به یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى هه‌یه”.
