ته‌ندروستى سلێمانى: واز له‌ته‌وقه‌و ماچکردن بهێنن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رێتى خۆپاراستنى ته‌ندروستى سلێمانى پێنج رێنمایى ئاراسته‌ى هاوڵاتیان کرد بۆئه‌وه‌ى له رۆژانى جه‌ژنى قورباندا په‌یڕه‌وى بکه‌ن و به‌دوربن له توشبون به ڤایرۆسى کۆرۆنا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ى ته‌موزى 2021، له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا خۆپارێزى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاندوه، ژماره‌ى توشبوان و مردن به ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕو له‌زیاد بونه، تکایه پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌کان به بۆ پاراستنى خۆت و خانه‌واده‌که‌ت.
خۆپارێزى ته‌ندروستى سلێمانى داواشیکردوه هاوڵاتیان له‌رۆژانى جه‌ژندا ئه‌م رێنماییانه جێبه‌جێبکه‌ن:
یه‌که‌م: واز ماچکردن و ته‌وقه‌کردن بێنن.
دوه‌م: تابۆتان ده‌کرێت له‌ماڵ بمێننه‌وه و تێکه‌ڵى قه‌ڵه‌باڵغى مه‌به.
سێیه‌م: زو زو ده‌سته‌کانت به‌ئاو و سابون بشۆ یان هه‌ر پاکه‌ره‌وه‌یه‌کى کحولی.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر له‌ماڵ ده‌رچویت به بێ به‌ستنى ماسک له‌ماڵ ده‌رمه‌چۆ.
پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر خۆت نه‌کوتاوه به‌زوترینکات خۆت تۆمار بکه له‌ڕێگه‌ى ئه‌پلیکه‌یشنى (KURDVAC ) بۆ کوتان تا پارێزراو بیت.
