دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا بەڕێودەچێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کۆتایی ئەم هەفتەیە دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا بەڕێودەچێت و پرسی مانەوە یان کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیان دەبێت.

هاوکات، تایبەت بە ئەنجامدانی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا و ئامادەکاری بۆ سەردانەکەی مستەفا کازمی، لە رۆژی 26ی ئەم مانگە بۆ ئەمریکا، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و شاندێکی هاوڕێی گەشتنە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا.

بڕیارە رۆژی 23ی تەمموز، گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق بەڕێوەبچێت و، تیایدا بەغدا و واشنتۆن تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، هەماهەنگییەکانیان، هەژموونی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق تاوتوێ دەکەن.

بڕیارە هەفتەی داهاتووش، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی واشنتن بکات و 26ی مانگ لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆببێتەوە.

پێشتریش، لەراگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەمەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی بەغدا و واشنتۆن، رەوشی ئەمنیی و سیاسی عیراق، هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، هەژموونی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە وڵاتە لە عێراق، تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانیان دەبن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار