ماکرۆن: بەردەوام دەبین لە پشتیوانی و هاوکاریەکان بۆ رۆژئاڤای کوردستان

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
 

کۆشکی سەرۆکایەتی فڕەنسا  ئیلیزێ رایگەیاند، لەسەر بڕیاری ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی وڵاتەکە، بەردەوام دەبن لە پشتیوانیی و هاوکاری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

کۆشکی سەرۆکایەتی فڕەنسا ئیلیزێ راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبونەوەی شاندی رۆژئاڤای کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ماکرۆن پێداگریی کردوە لەسەر ئارامیی سیاسی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و بەڕێوەبەرییەکی گەشتر و سەرکەوتوتر و لەو بابەتانەدا کە پێویستی بە کار هەیە".

ماکرۆن رایگەیاندوە، "پاریس لە شەڕی دژی تیرۆردا بەردەوام دەبێت لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە" ئەوەش لەکاتێکدایە لەو رۆژەوەی هەسەدە لە ساڵی 2017 رەققەی کۆنتڕۆڵکرد، کە بە قەڵای داعش دەناسرا، فڕەنسا زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ هاوکاریی مرۆیی بە ناوچەکە کردوە و بەڵێنی داوە، کە هاوکارییەکانیان زیاتر دەکەن.
ماکرۆن هەروەها باسی ئازایەتیی شەڕڤانان لە ناوچەى باکور و رۆژهەڵاتی سوریای ژێر کۆنتڕۆڵی کوردان کردوە و و بەردەوامبونی پشتیوانییەکانی دژی داعش دوپاتکردوەتەوە".

لەسەر بانگهێشتی ئیمانوئێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا، شاندێکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) سەردانی فڕەنسایان کرد و لە کۆشکی ئیلیزێ لە شاری پاریس لەگەڵ شاندەکەدا کۆبوەوە.

شاندەکەى مەسەدە پێکهاتبون لە ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە)، بێریڤان خالید، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکور – رۆژهەڵاتی سوریا و غەسان یوسف هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی مەدەنیی دێرەزور.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار