به فیلمی"به‌رخۆدانی کچانی کۆبانێ" یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی مۆسکۆ ده‌کرێته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به فیلمی سینه‌مایی "کچانی خۆر" یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە سینەما "ئۆکتۆبەر" لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی ڕوسیا ده‌کرێته‌وه.
فیلمی سینه‌مایی "کچانی خۆر" Girls of the Sun له ده‌رهێنانی "ئێوا هوسۆن" و به رۆگێڕانی "گوڵشیفته فه‌راهانی" ئه‌کته‌ری ناوداری سینه‌مای ئێران و جیهان، به‌رهه‌می وڵاتی فڕه‌نسا ئەمڕۆ چوارشەممە له رێوڕه‌سمی کردنه‌وه و به‌شی "نمایشی تایبه‌تی" یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە هۆڵی ژماره 11ی ناوەندی سینەمایی "ئۆکتۆبەر" لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕوسیا نمایش دەکرێت.
فیلمی سینه‌مایی "کچانی خۆر" باسی خه‌بات و به‌رخۆدانی کچانی کوردیی کۆبانێ له دژی گروپی تیرۆریستی داعش دەکات، له یه‌که‌مین به‌شداریی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی رکابه‌ریی سه‌ره‌کیی حه‌فتاویه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "کان" له وڵاتی فڕه‌نسا، چوه سەر شاشەی سینەما و پێشوازییه‌کی بێوێنه‌ی لێ‌کرا.
"ئێوا هوسۆن بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئاگاداربون له کرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی داعش له‌گه‌ڵ ئێزدییه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و به‌سه‌رهاته خه‌مناک و دڵته‌زێنه‌کانی ژنان و کچانی به‌دیلگیراوی کوردی به ئه‌نگێزه‌ی سه‌ره‌کیی خۆی له باسکردنی ئه‌م بابه‌ته گرینگه ناو برد.
به‌وته‌ی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره ناوداره فڕه‌نسییه، ئازایه‌تی و بێباکی و له‌خۆبردویی ژنانی کورد له خه‌باتی چه‌کدارانه له‌گه‌ڵ داعش کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌بوە، هه‌ر به‌م هۆیه‌ش بڕیاریداوه، چه‌ند گۆشه‌یه‌ک له‌م خه‌باته قاره‌مانانه‌یه وێنه بگرێت.
"ئێوا هوسۆن" باوه‌ڕی وایه که "کچانی خۆر" له‌و ده‌گمه‌ن فیلمه جه‌نگیانه‌یه به ته‌وه‌ری ئافره‌ت که وێنه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه له روداوه‌کانی ئه‌م کاره‌ساته مرۆڤانه‌یه ئاراسته ده‌کات؛ له هه‌مان کاتیش‌دا، په‌یامێکی ئه‌رێنی هه‌یه و باسی شایسته‌یی و لێهاتویی و تواناییه‌کانی ژنان ده‌کات.
"ئێوا هوسۆن" یه‌کێکه له سینه‌ماکارانی ژنی ناوداری سینه‌مای فڕه‌نسا و به‌رهه‌م گه‌لێکی دره‌وشاوه‌ی وه‌کو؛ "به هیوای مردن" Hope to Die، "بۆ ئه‌وانه‌ی که هه‌میشه ئاڵۆزن" و "به‌نگ گه‌نگ" Bang Gang ی له کارنامه‌ی پیشه‌یی خۆیدا هه‌یه.
